گه‌ر زوڵمت لێ کرا بڵێ :
🌷” حسبي الله و نـــعم الوكيل “🌷

گه‌ر نه‌توانی بێ تاوانی خۆت بسه‌لمینی بڵێ :
🌷حسبي الله و نـــعم الوكيل “🌷

گه‌ر کۆمه‌ڵێک کۆبونه‌وه‌ تا ئازارت به‌ن بڵێ :
🌷حسبي الله و نـــعم الوكيل “🌷

گه‌ر ژیان قورس بو لات بڵێ :
🌷حسبي الله و نـــعم الوكيل 🌷

گه‌ر ده‌رگای دونیایان لێ داخستی بڵێ :
🌷حسبي الله و نـــعم الوكيل “🌷

گه‌ر داوای سه‌رکه‌وتنت ویست له‌ خوا بڵێ :
🌷حسبي الله و نـــعم الوكيل “🌷

‏ئیمامی شافیعی دەفەرموێت :
‏ئایەتێڪی قورئان هەیە تیرێڪە بۆ دڵی هەموو زاڵمێڪ !!
‏وەسوڪنایی و شیفایە بۆ دڵی هەموو زوڵم لێڪراوێڪ !!
‏وتیان چ ئایەتێڪە ؟؟
‏فەرمووی :
‏(( وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا ))
‏واتە : دڵنیابن پەروەردگار هیچی لە بیرناچێ.
‏.

پێغمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم)دەفەرموێت:
نموونەی باوەرداران لە میھرەبانی وسۆز وبەزەییان لەنێو خۆیاندا نموونەی یەک لاشەیە ئەگەر ئەندامێکی ئازاری ھەبێت ،ھەموو لاشەکە شەو نخونی وتا دایدەگرێت ...

ونموونەی دوڕو وەکو نموونەی مەڕی وێلە لەنێوان دوو مەردا ، جارێک بەلای ئەمدا دەروات وجارێک بەلای ئەودا دەڕوات ،نازانێت شوێن کامیان بکەوێت ..!

صحيح الجامع الصغير

Post has attachment

Post has attachment

Post has attachment

‏لە پیاوچاکێکیان پرسی:
‏بۆچی هەوای نوێژی بەیانیان زۆر
‏خۆشە!؟
‏فەرمووی چوونکە هەناسەی
‏ مونافیقەکانی تێکەڵ نیە!

Post has attachment

تا بۆت دەکرێت ئەم پرسیارانە مەکە❌

1⃣ لە ھەتیو مەپرسە: دایکـ و باوکت چۆن مردن ؟..
2⃣ له دایکـ و باوک مەپرسە : کوڕەکەتان چۆن مرد؟..
3⃣ لە کەسێکی ھەژار مەپرسە موچەکەت چەندە؟..
4⃣ لە کچی قەیرە مەپرسە: چۆنە تا ئێستا مێردت نەکردوە؟..
5⃣ لە ھەژارێکی دراوسێ یان خزم مەپرسە: پێویستت بە پارە نیە؟..
بەڵکو بەبێ پرسیار پێی ببەخشە، ئەمە عیزەت نەفسی ئەو دەپارێزێ، چونکە زوو زوو یەکتر دەبینن، بەھۆی نزیکیتان.
6⃣ له ئافرەتی نەزۆکـ مەڵـێ: بۆ تا ئێستا منداڵتان نیە؟..
7⃣ له پیاو مەپرسە: خوشکت یان خێزانت چۆنە؟..
مەگەر لەکاتی نەخۆشی و ھاوشێوەکانی.
8⃣ له میوان مەپرسە: خواردن یان خواردنەوەت دەوێت؟..
بەبێ پرسیار میوانداری خۆت بکە، ئەگەر پرسیار بکەیت، ئەوا بێبەشی دەکەیت.
9⃣ لەو نەخۆشەی که دەردێکی کوشندەو مەترسیداری ھەیە، مەپرسە: ھێشتا چاک نەبووی؟..
بەڵکو پێویستە بڵێیت: تەندروستیت لەجاران چاکترە ،
یان سوپاس بۆ خوا چاک بویتەوە. وباشتریت .
0⃣1⃣ھەرگیز مەپرسە بۆ وات لێھات توە پێشتر رێک و جوانتر بووی ؟..
رەنگە بەھۆی غەمێک يان کێشەیەکـ وای لێھات بێت .
1⃣1⃣ لە کەم ئەندام مەپرسە بۆ وات لێھاتوە ؟..
چونکە دەبێتە مایەی کولانةوةي برێنێکی قولًٌي رابردووی

Post has shared content
Originally shared by ****
بۆچی لە میراتدا پیاو دوو ئەوەندەى ئافرەت دەبات؟

بسم الله الرحمن الرحیمالحمدلله و الصلاة و السلام على رسول الله وعلى اله و صحبه و من والاه... و بعد:مەسەلەى میراتى ئافرەت یەكێكە لەو مەسەلانەى كە نەیارانى ئایینى ئیسلام بە حیسابى خۆیان كردوویانە بە بەڵگەى بە كەم سەیركردنى ئیسلام بۆ ئافرەت، بێگومان ئەو كەسانە بە هەڵە تێگەیشتوون، هۆكارى ئەو بە هەڵە تێگەشتنەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى كە ئەو كەسانە ئەو ئایەتەى قورئانیان بیستووە كە خواى گەورە دەفەرموێت: [لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ] (النساء: 11). واتە: بۆ نێرینە دوو هێندەى مێینە هەیە. ئیتر هاتوون ئەم ئایەتەیان كردووە بە ڕێسایەكى گشتى و بەسەر هەموو ئەو حاڵەتانەدا گشتگیریان كردووە كە تێیدا ئافرەت میراتى وەردەگرێت، بێگومان ئەم كارەیان هەڵەیەكى گەورەیە چونكە ئەو كەسانە دەبوایە سەرنجى هەموو ئەو ئایەتانەیان بدایە كە لەبارەى میراتى ئافرەتەوە دابەزیون، پاشان ئایەتەكانیان لەگەڵ یەكتردا بەراورد بكردایە، بێگومان ئەو كاتە بۆیان دەردەكەوت كە ئیسلام بە دادپەروەرانەترین شێواز بەشە میراتى ئافرەتى دیارى كردووە بە پێچەوانەى یاسا مرۆڤكردەكانەوە (القوانين الوضعية) كە بە هیچ شێوەیەك نەیانتوانیوە و ناشتوانن بەو شێوەیە حەقى میراتگرى بە ئافرەت بدەن، ئەو كەسانەى كە دەڵێن ئیسلام ستەمى لە ئافرەتان كردووە كەسانێكن لە بیانوو دەگەڕێن و نایانەوێ ڕاستیەكان بزانن یان دەیزانن بەڵام لە خەڵكى دەشارنەوە، بۆیە ئێمەش هەوڵمان داوە لەم چەند دێڕەدا وەڵامێكى كورت و پوختى ئەو كەسانە بدەینەوە و بیسەلمێنین كە ئیسلام دینێكى تەواو و بێخەوشە.
حاڵەتەكانى میراتگرى ئافرەتى موسڵمانخوێنەرى بەڕێز: لێرەدا تەنها باسى چەند حاڵەتێك دەكەین لەو حاڵەتانە ئەمەش بۆ ئەوەى ڕوونى بكەینەوە كە نێرینە لە هەموو حاڵەتێكدا دوو ئەوەندەى مێینە نابات، بەڵكو جارى واهەیە مێینە دوو ئەوەندەى نێرینە دەبات و جارى وا هەیە بە یەكسانى میرات دەبەن و جارى واش هەیە مێینە میرات دەبات و نێرینە نایبات، بۆیە حاڵەتەكان بەم شێوەیە ڕوون دەكەینەوە:1. لەم حاڵەتەدا نێرینە دوو هێندەى مێینە دەبات ئەمەش كاتێك دەبێت كە پیاوێك بمرێت و تەنها كوڕ و كچ وەكو میراتگر لەدواى خۆى بە جێ بهێڵێت وەكو خواى گەورە فەرموویەتى [لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ] (النساء: 11). حیكمەتەكەشى لەوەدایە كەئیسلام ڕەچاوى پێویستى هەریەكە لە نێرینە و مێینەى كردووە و هەندێك مافى بە پیاو داوە و ئەركیشى لەسەر داناوە بەڵام ئافرەتى لە زۆر لەم ئەركانە بەخشیوە بۆ نموونە كاتێك كچ بێت باوك یان برا بەخێوى دەكات، وە كاتێك مێردبكات مێردەكەى بەخێوى دەكات بەڵام بە پێچەوانەوە نێرینە تاوەكو گەنج بێت دەبێ سەرمایە كۆبكاتەوە بۆ پێكەوەنانى خێزان، وە كاتێكیش خیزان پێكەوە دەنێت دەبێت بژێوى خێزان و منداڵ بدات، ئایا لەم حاڵەتەدا دادپەروەرییە هەردووكیان وەكویەك میراتى ببەن لە كاتێكدا ئەركى سەرشانى پیاو زۆر قورسترە وەك لە هى ئافرەت ؟.2. خواى گەورە دەفەرموێت: [وَلأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ] (النساء: 11). واتە: ئەگەر مردووەكە منداڵى لە پاش بەجێمابوو ئەوە باب و دایكى (مردووەكە) هەریەكێكیان شەشیەك (1 / 6) ى دەبەن لەوەى كە (مردووەكە) بەجێیهێشتووە لە ماڵ و سامان.لەم حاڵەتەدا دەبینین باوك و دایك وەكو یەك میراتى دەبەن بە بێ ڕەچاوكردنى مێینایەتى و نێرینایەتى.3. خواى گەورە دەفەرموێت: [وَإِنْ كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلالَةً أَوْ امْرَأَةٌ وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ] (النساء: 12). واتە: ئەگەر پیاوێك یان ئافرەتێك مردوو نە باوكى هەبوو نە منداڵ و برایەك یان خوشكێكى دایك و باوكى هەبوو، ئەوە هەریەكێكیان شەشیەكى (1 /6) ى بۆ هەیە.لەم حاڵەتەشدا دەبینین خوشك و براى دایكى وەكو یەك میرات دەبەن و یەكسانن.4. خواى گەورە دەفەرموێت: [فَإِنْ كُنَّ نِسَاءً فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ] (النساء: 11). واتە: ئەگەر دوو ئافرەت و زیاتر بوون ئەوە دوو سێیەك (2 / 3) ى ئەوەى مردووەكە بەجێى هێشتووە بە میراتدەگرن.بۆ نمونە: ئەگەر پیاوێك مرد و ژنێك و دووكچ و برایەكى لە پاش بەجێما، میراتەكەى بەم شێوەیە دابەش دەكرێت: ژنەكەى هەشتیەك (1 / 8) وەردەگرێت، دوو كچەكەى دوو سێیەك وەردەگرن (2 / 3)، براى مردووەكەش كە دەكاتە مامى كچەكان ئەوەى دەمێنێتەوە لە میراتیەكە بۆ ئەو دەبێت كە دەكاتە(5 / 24)، لێرەدا هەریەكێك لە كچەكان نزیكەى دوو قاتى مامیان وەردەگرن، واتە لێرەدا مێینە دوو ئەوەندەى نێرینە وەردەگرێت ! [فَهَلْ مِنْ مُدَّكِرٍ ] 5. [وَإِنْ كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ... ] (النساء: 11) واتە: وە ئەگەر كچە میراتگرەكە هەر یەكێك بوو ئەوە نیوەى میراتیەكە هى ئەوە. بۆ نمونە: ئەگەر ژنێك مردوو كچێك و مێردەكەى لە پاش بەجێما، ئەوە كچەكە نیوە(1 / 2) ى میراتیەكە دەبات، مێردەكەشى كە دەكاتە باوكى كچەكە چواریەك (1 / 4) دەبات.كەواتە لێرەشدا مێینە كە كچێكە دوو ئەوەندەى نێرینەیەك دەبات كە باوكیەتى.لە پاش باسكردنى هەندێك لە حاڵەتەكان دەركەوت كە ئەوەى نەیارانى ئایینى ئیسلام پێیان وابوو بنچینەیەكى گشتى میراتگرتنى ئافرەتە [لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ] وا نیە و ئەوان بە هەڵە لێى تێگەیشتوون.
ئەنجاملێرەدا بە كورتى خشتەیەكى بیركاریانەتان بۆ دەخەینە ڕوو سەبارەت بە میراتى ئافرەت لە ئیسلامدا:1. تەنها لە چوار حاڵەتدا ئافرەت نیوەى پیاو دەبات لە سەرجەم مەسەلەكانى میراتدا.2. لە چەندین حاڵەتدا ئافرەت و پیاو بە یەكسانى میرات دەبەن وەكو پێشتر باسمان كرد.3. لە ده (10) حاڵەت یان زیاتریشدا ئافرەت لە پیاو زیاتر میرات وەردەگرێت.4. چەند حاڵەتێكیش هەن كە تێیدا ئافرەت میرات دەبات بەڵام پیاوانى هاوتاى وەكو (خوشك و برا، نەنك و باپیر) میرات نابەن.كۆتایىپاش ئەم توێژینەوە كورتە بۆمان دەركەوت كە ئایینى ئیسلام تەواو و بێ هەڵەیە و لە هەر لایەنێكەوە تۆمەتى ئاراستە بكرێت بە هۆى ڕوونكردنەوەى ئەو لایەنەوە كامڵى و بێخەوشیەكەى زیاتر و زیاتر جێگیر (إثبات) دەبێت و نەیارانى ئەم دینە حەقەش تەنها ڕیسوایى و ڕوو ڕەشییان بۆ دەمێنێتەوە.
و اخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين
ستافى وەڵامەکان
http://walamakan.com/1033
Wait while more posts are being loaded