سلاو هاوريان ئيوارةتان باش من تازةم كئ بةخير هاتنم دةكات

سلاو هاوريان تازةم

Post has attachment
Photo

ته‌له‌فۆنێکی نه‌ناسراو.
جاری یه‌که‌م..
کوڕ: که‌پڵت هه‌یه‌؟
کچ: به‌ڵێ هه‌مه،‌ تۆ کێ یت؟!...
کوڕ: من براکه‌تم، ڕاوه‌سته‌ بۆم چارت ئه‌که‌م..
ته‌له‌فۆنێکی نه‌ناسراو..
جاری دووه‌م..
کوڕ: که‌پڵت هه‌یه‌؟!
کچ: نه‌خێر نیمه‌..
کوڕ: من خۆشه‌ویسته‌که‌تم، به‌ داخه‌وه‌ که‌ دڵت شکاندم..
کچ: هه‌ناسه‌که‌م، لێم ببوره‌.. وه‌ڵاهی وامزانی براکه‌میت، تخوا بمبوره‌..
کوڕ: من براکه‌تم، لێم بۆسته‌ تا یه‌مه‌وه‌ بۆت..
😜😜😜😜😜😜😜😜😜

Post has attachment
Photo

Post has attachment
Photo

Post has attachment
Photo

Post has attachment
Photo

دکتۆر عەلی وەردی لە پەرتووکی کەسیەتی تاکی عێڕاقدا ،بـاس لەوە دەکـات
ئەگەر چەند منداڵێک لەکۆڵاندا یاری بکەن و شتێک لە پەنجەرەی ماڵێک بدەن،
بیشکێنن ، ئـەوا کاتێک خـاوەنی ماڵەکە دێتە دەرەوە بێ سـێ و دوو یەکسەر
هێرش دەکـاتە سـەر ئـەو منداڵەی کە لـە هەموویان ناشیرینترو هەژارتر دیـارە
ئەگەر چـی منداڵە جـوان ، جـل و بـەرگ پۆشتەکە بـەکـەری کردارەکەش بـووە.

بەمە دەوترێت ووشیاری سیاسی!
بە مەبەستی تاڵانکردنی ، کۆمەڵێك دز چونە نێو بانقێك
یەکێك لە دزەکان هاواری کرد:
" کەس نەجوڵێت ، پارەکە مولکی دەولەتە ، بەلام ژیانتان هی خۆتانە! "...
هەموویان بە ئارامی لەسەر زەویەکە ڕاکشان . بەمە دەوترێت دواندنی ڕاستەوخۆ و دەستەمۆکردنی بەرامبەر.
یەکێك لە ژنەکان تەنورەیەکی کورتی لە بەردابوو ، بەشیوەکی نابەجێ راکشابوو ، دزێکیان نەڕانی بەسەریدا:
" تکایە شارستانی بە !ئێمە بۆ دزی هاتووین ، نەك لاقە و دەستدرێژیکردنەسەر ژنان! "
بەمە دەوترێت " کاری پیشەیی" !
دوای ئەوەی توانیان بانقەکە ببڕن و بگەنەوە ماڵێ ، دزە کەم تەمەنەکەیان کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەر بوو لە کارگێریدا ، له دزە گەورە تەمەنەکە کە تا پۆلی شەشی سەرەتایی خوێندبوو ،پرسى:
- گەورەم با پارەکە ببژێرین بزانین چەندە؟!
دزە گەورەکە بە گاڵتەپێکردنەوە ڕوی تێکردوو وتی :
- تۆ زۆر گەمژەی ! ئەمە بڕە پارەیەکی زۆرە تا بەیانی ببیبژێرین تەواو نابێت ، هەستە تەلەفزیۆنەکە داگرسێنە ، ئێستە لە هەواڵەکاندا بڵاوی دەکەنەوە ودەزانین پارەکە چەندە!
بەمە دەوترێت " ئەزموون"
ئەم ڕۆژانە ئەزموون زۆر گرنترە لە بڕوانامەی سەر کاغەز!
دوای ئەوەی دزەکان ڕۆشتن ، لێپرسراوی بەشێکی بانقەکە بە بەڕێوەبەرەکەی گوت :
- قوربان تەلەفون بکەم بۆ پۆلیس؟
- پەلەمەکە با ئێمەش ١٠ ملیۆنێك بدزین وەك ٧٠ ملیۆنەکەی جاری پێشوو!
بەمە دەوترێ " سواربونی شەپۆل" یان گرتنی ماسی لە ئاوی لێڵدا!
لێپرسراوە بچوکەکە وتی:
- کە شتێکی باش دەبوو گەر هەموو مانگێك دز بهاتنایەتە سەرمان!
بەمە دەوترێت " خۆپەرستی و هه لپه رستى " لە ڕۆژی دوایدا ، ئاژانسەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند لەو چالاکیەدا دزەکان ١٠٠ ملیۆن دۆلاریان دزیوە!
دوای ئەوەی چەندجار پارەکەیان بژاردەوە تەنیا ٢٠ ملیۆن دۆلار بوو ! بۆیە دزەگەورەکە بە توڕەبوون و هەڵچونەوە ووتی:
- ئێمە گیانی خۆمان خستوەتە سەر لەپی دەستمان تەنیا توانیمان ٢٠ملیۆن بدزین ، بەرێوەبەری بانق بێ ئەوەی چاکەتەکەی تۆزی لێبنیشێت ، توانی ٨٠ ملیۆن دۆلار بدزێت! وادیارە تا بەرپرسایەتیت لە دەزگای دەولەتدا بەرزتربێت ئاسانتر دەتوانی دزی گەورە بکەیت!
سەرەنجام دزەکان حالی بون بۆ ئەوەی سەلامەتتربیت و زۆرتر بدزی ، دەبێیت ببیتە خاوەن پلەو پایە لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا!
بەمە دەوترێت " ووشیاری سیاسی! "
لە ڕاستیدا لە دنیایی ئەمڕۆدا ، دزە گەورەکان زۆبەیان وەزیر و بەڕێوەبەری دامودەزگاکانی دەوڵەتن ، زۆربەی دزەکانی ئەمڕۆ خاوەن بڕوانامەی بەرزی زانکۆ و قاتی نیشتمانپەروەریان لە بەردایە!
ئەمە واقعیەتێکە هەموو مرۆڤێکی وشیار ، گەر نەیەوێت خۆی فریوبدات ، دەیزانێت.
.--------------------------------------------------------- --بیرۆکەی ئەم باسە لە نوسینێکی عەرەبیەوە وەرگیراوە
Wait while more posts are being loaded