Post has attachment

Post has attachment
😒😒😒
😍😍😍
Photo

Post has attachment
به په له و زۆيش به په له 😊
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
هه ر ئێستا ته شريفى جه نابم هاته ناو گرووپ😘
.
.
به خواى قبوليشم نه كه ن نارۆم😂
تازه هاتو مه هه ر ئه بێت بيم 😬
پێده چى گڕوپێكى خۆشيش tبێت😍😍


Photo

Post has attachment
!!!!نه‌خێریش هه‌ بۆ به‌ڵێ كانه‌ ؟؟؟
زانیویته‌ به‌ره‌ی نه‌خێر گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به‌ بانگه‌شه‌كه‌رانی ڕیفراندۆم ده‌كات چونكه‌ له‌لایه‌ك ڕێگا و به‌ هانه‌ ده‌داته‌ ده‌ست ئه‌وان گه‌ر به‌ڕاستیشیان نه‌بێت سبه‌ی به‌هۆ ئه‌مانه‌وه‌ به‌رپرسیارێتی له‌گه‌ردن خۆیان لابیه‌ن بیخه‌نه‌ ئه‌ستۆی به‌ره‌ی نه‌خێروه‌ ده‌ڵین ئه‌وان هۆكاربوون كه‌ نه‌یان هێشت كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ دروست بكه‌ین واته‌ سه‌روه‌ری یه‌كه‌ هه‌ر به‌مان ده‌بڕێ له‌ هه‌ردوو حاڵه‌تدا . تۆتۆماتیكی خۆشیان ده‌خه‌نه‌ ناو بازنه‌ی خیانه‌تكارانه‌وه‌ .
دوو فاقی هه‌یه‌ له‌ ووتاره‌كانی به‌ره‌ی نه‌خێردا كاتێك ده‌ڵێن ئێستا كاتی نی یه‌و ده‌بێ پاشگه‌ز ببنه‌وه‌ له‌ولاوه‌ ده‌یكه‌ن به‌هه‌را كاتێك وه‌فدێك ده‌چێت بۆ به‌غدا هه‌زران گومان دروست ده‌كه‌ن ه‌ ده‌ڵێن ئه‌مانه‌ پیاوی كێ و كێن ناشتوانن ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یه‌نن . له‌ كاتێكدا گه‌ر وابێت كه‌ ئێوه‌ ده‌ڵێن ده‌بێت چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌ن چوون هاتونه‌ته‌ سه‌ر قه‌ناعه‌تی ئێوه‌ .
ئێوه‌ گه‌ر ئه‌وان ڕیفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن ده‌ڵێن كورد توشی چه‌رمه‌سه‌ری یه‌كی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن به‌ڵام كاتێك بۆنی ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ خه‌ریكه‌ ده‌ستبه‌رداری ده‌بن لێیان ده‌كه‌نه‌ هه‌راو هوریا و ده‌ڵین ئه‌مانه‌ نیشتمان فرۆش و خائینن . ده‌ی ئیتر ئێوه‌ خۆتان یه‌كلای بكه‌نه‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستتان هه‌ر دوژمنایه‌تی كردنه‌ به‌ به‌ڵێ بێت یان نه‌خێر .. یان فیعه‌له‌ن به‌ڕاستتانه‌ ده‌ی ئه‌وكاته‌ش ده‌بێت ده‌ستی ئه‌وانه‌ بگرن كه‌ هاوڕاتانن نه‌ك هه‌رچی یه‌ك بكه‌ن لای ئێوه‌ هه‌ر تاوان بارن . گه‌ر هه‌ڵوێستتان به‌م شێوه‌یه‌ بێت ئێوه‌ش جێی گومانن .
كاتێك گومان ده‌كه‌ن له‌ڕاستی ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ باشتر وایه‌ ئه‌وان بخه‌نه ناو ئه‌مری واقیعه‌وه‌ پشتیان بگرن به‌ به‌ڵێ هانیان بده‌ن مه‌رجیان بۆ دابنێن كه‌ هه‌ر ده‌بێت ئه‌نجامی بده‌ن ئێوه‌ مه‌هێڵن ئه‌وان پاشگه‌ز ببنه‌وه‌ پێیانبكه‌ن به‌ڕاست . ئه‌وكاته‌ گه‌ر مه‌سه‌له‌ی زه‌ره‌رو زیان بێت ئه‌وا ئه‌وان زیاتر ماڵ وێران ده‌بن چون هه‌م سه‌ریان ده‌ڕوات هه‌م ماڵ و ده‌سه‌ڵات و سامانه‌كانیشیان له‌ كۆڵ خه‌ڵكیش ده‌بنه‌وه‌ .
ئه‌گه‌ر نا ئێوه‌ خه‌ته‌ ڕه‌جعه‌ی ئه‌وانن . حه‌زه‌ر لێتان واجبه‌
ئه‌و نیه‌ زۆر حیزبیش سه‌خترین سزای هه‌ر ئه‌ندامێكی ده‌دات گه‌ر بچێته‌ ئه‌و به‌ره‌یه‌وه‌ چون وابزانم ئه‌ویش قه‌ناعه‌تیان وایه‌ . به‌ پیاوی ئه‌وبه‌رتان ده‌زانن ...
و السلام
Photo

Post has attachment
" ژیان لە سۆزانیەك ئەچێ
شەوانە لەگەڵ دەوڵەمەندەکان سەما دەکات،
کاتێك ڕۆژ دەبێتەوە پەچە دەپۆشێ و بەهەژارەکان دەڵێ ئارام بـگرن "
Photo

Post has attachment
بەشێک لە غیرەتی پیاو
کۆڵ نەدانیەتی بۆ بەدەست هێنانی
ئەو ئافرەتەی کە خۆشی ئەوێت ..!!!
Swltan
Photo

Post has attachment
تا دوێنێ وه‌زیرتا جوتیار تا ڕۆشنبیر تا كاسبكار داوای ده‌كرد كه‌مته‌ر خه‌می حكومه‌ته‌ یان له‌به‌ر كۆمپانیاكانی خۆیه‌تی مه‌رزه‌كان داناخا ده‌یان ووت به‌رووبوومی ده‌ره‌وه‌ گشت به‌رهه‌مه‌ ناو خۆی یه‌كانی پوكاندۆته‌وه‌ هاورده‌ی شمه‌كی بێگانه‌ گشت كارگه‌و هه‌تا تواناكانمی په‌ك خستۆته‌وه‌ بووته‌ هۆی بێكاری و بردنی دراوی نێو ده‌ستمان ده‌یان ووت به‌ده‌ست ئاوه‌ڵایی مه‌رزه‌كانه‌وه‌ خه‌ریكه‌ باری ژیان و گوزه‌ران ئابوریمان ئیفلیج ده‌بێ . ڕاستیشیان ده‌كرد زۆر له‌وه‌ش زیاتر بوو هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ . به‌ڵام عه‌جه‌با هه‌ر ئه‌و چین توێژه‌ ڕۆشنبیرو خه‌مخۆره‌ شاره‌زایانه‌ كه‌ ئاواته‌كه‌یان هاته‌ دی كاتێ هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی سنوره‌كانیان لێكردین به‌ حۆرێك له‌ترسا وا تۆقیوون خه‌ریكه‌ حاشا یا خه‌ریكه‌ له‌ كورد بوونی خۆشیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌ .
ئێران و توركیا به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست به‌های تمه‌ن و لیره‌یان دابه‌زاند تا نرخی شمه‌ك و كه‌ل و په‌ل و به‌رهه‌مه‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌ وانه‌ی ئێمه‌ هه‌رزانتر بێت به‌و جۆره‌ منافه‌سه‌ی ئه‌وانمان پێنه‌ده‌كرا بۆیه‌ ئۆتۆماتیكی بووینه‌ گه‌وره‌ترین بازار بۆ ساغ كردنه‌و و كڕینی به‌رهه‌مه‌كانیان ئه‌وانه‌ی خۆشمان هه‌ر له‌ناو ووڵاته‌كه‌ی خۆماندا زینده‌ به‌چاڵ ده‌بوو . بیرمه‌نده‌ ئابوری ناسه‌كان زۆر هاوار و داوایان كرد له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێرافی كه‌ ئێوه‌ش به‌های پاره‌كانتان دابه‌زێنن با له‌وه‌ زیاتر نه‌كه‌ونه‌ نێو تۆڕی ڕاوی ئابوریانه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ به‌ڵام چونكه‌ حكومه‌تی عێراقی بۆ ڕاگرتن و پارسه‌نگی باری ئابوری ئێران هه‌ر به‌مه‌به‌ست ئه‌و كاره‌ی ده‌كرد .. ئیتر نازانم چ دڵێكت به‌و حكومه‌ته‌ خۆش بێت كه‌ ووڵاته‌كه ‌و به‌هه‌رچیشی كه‌ تیایه‌تی بكاته‌ قوربانی بۆ ووڵات و گه‌لێكی مونافیسی مێژووی عێراقی یه‌كان خۆیان كه‌ عه‌ره‌بن ئیتر چ باكی به‌ ئێمه‌ی كورده‌ تا داوابكه‌ین له‌ گه‌ڵیدا بمێنێنه‌وه‌ له‌ چوار چێوه‌ی ئه‌و قه‌فه‌سه‌ی عێراقدا.
ئێران ڕۆژ به‌ ڕۆژ بازنه‌ی گه‌مارۆیی ئابووری و بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ گه‌ردنی توند تر ده‌كه‌ن تا دێ زیاتر له‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی داده‌بڕێ خه‌ریكن له‌ گۆشه‌یه‌كدا ته‌نهای ده‌خه‌ن ئیتر چۆن ده‌توانی به‌و وه‌زعه‌یه‌وه‌ گه‌مارۆ له‌سه‌ر ئێمه‌ دانێ له‌ كاتێكدا ئێمه‌ ته‌نها پردی په‌یوه‌ستی ئه‌وین به‌جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی و ناوچه‌یه‌كی باشی بازرگانی و یازاڕێكی گه‌وره‌ین بۆ ئێران كه‌واته‌ كوردستان تاكه‌ ده‌ریچه‌ی هه‌ناسه‌دانی ئێرانه‌ . ئه‌و له‌ ئێمه‌ ده‌ترسێ سنوره‌كانی به‌و هۆیه‌وه‌ لێدابخرێ ئه‌و وای ده‌بینێ ئه‌مه‌ موئامه‌ره‌یه‌كی تره‌ بۆ زاتر گووشار خستنه‌ سه‌ردابڕینی . بۆیه‌ ژیرانه‌تر بۆ ئێران ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر به‌ هه‌ستیاری یه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆو دراوسێ تازه‌كه‌یه‌وه‌ بكات ته‌نانه‌ت واباشتره‌ بۆی كه‌ به‌دیاری و هاوكاری پێشوازی بكات تا ببنه‌ دووهاوسێی به‌كه‌ڵك بۆ یه‌كتری چونكه‌ كورد په‌یوه‌ندی یه‌كی سۆزداری هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا به‌هۆی ئه‌و یارمه‌تی و به‌ده‌مه‌وه ‌هاتنه‌یه‌وه‌ له‌كاتی شه‌ڕی عێراق ئێراندا . له‌لایه‌كی تره‌وه‌ دوور نی یه‌ دوژمنایه‌تی ئێران جه‌نگێێكی ماڵوێرانكه‌ر ڕووبه‌ڕووی ناوچه‌كه‌و ئێمه‌و خۆی و ئێرانیشدا نه‌كاته‌وه‌ ئه‌وكات ده‌بێ چاوه‌ڕوانی پارچه‌ پارچه‌ بوونی خۆشی بكات وه‌ به‌دووریشی نه‌زانێ كه‌ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیش بخرێته‌ سه‌ر ئه‌م ووڵاته‌ سه‌ربه‌خۆ نوێوه‌ ئه‌وكاته‌ له‌ هه‌رسێ به‌شی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و باشور و ڕۆژئاوا ده‌وڵه‌تی كوردستانێكی نیمچه‌ گه‌وره‌ دروست بكات .
به‌ڵام هه‌ر چی توركیایه‌ ڕاڕاو دوودڵه‌ به‌ڵام له‌ كۆی گشتیدا دڵی به‌وه‌ خۆشه‌ كه‌ ولایه‌تی موسڵ به‌ بیری خۆی له‌ عێراق جیابێته‌وه‌ بۆئه‌و قازانجێكی گه‌وره‌یه‌ له‌لایه‌ك وای ده‌بینێ كه‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان به‌وه‌وه‌ ده‌لكێ وه‌ له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌ركه‌وتنێكه‌ به‌سه‌ر نه‌یاره‌ شیعه‌كانیدا . وه‌ ترسی ئه‌وه‌شی هه‌یه‌ گه‌ر دوژمنایه‌تی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بكات دوور نیه‌ ئاكامه‌كه‌ی به‌وه‌ بگات كه‌ ئه‌ویش كوردستانه‌كه‌ی لێ جیا‌بكرێته‌وه . ئه‌ی ئه‌وه‌ نی یه‌ توركیا ڕۆژ به‌ ڕۆژ دۆسته‌كانی خۆی لێ ده‌بێته‌ دوژمن ، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌ ناته‌ندروست و سته‌مكارانه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌رامبه‌ر ووڵات وگه‌لێكی داگیركراوی ژێری ده‌ستی كه‌ كورد و كوردستانه‌ گرتویه‌تی یه‌ به‌ر و ئه‌نجامی ده‌دات ‌ ئه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ خه‌ونی مێژینه‌ی نه‌یه‌ته‌دی و بگره‌ ڕۆژ به‌ڕۆژیش دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌ویش وه‌ك ووڵاتێك بخرێته‌ سه‌ر قاڕه‌ی ئه‌وروپا . بۆیه‌ هه‌ندێ جار وه‌ك دۆست و هه‌ندێ جاری تر قینی ڕه‌شی حه‌زی داگیركه‌رانه‌ی ده‌خاته‌و ڕوو وه ‌بۆی ناشاردرێته‌وه‌ به‌ڵام ناچاره‌ مل بدات و زیانه‌كه‌مه‌كه‌ هه‌ڵبژێرێ بۆ خۆی . ئه‌و له‌ بیریه‌تی توركیا نوقمی قه‌رز و گه‌نده‌ڵی بووبووه‌وه‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كورده‌كانی باشوور وه‌ خۆیان كه‌وتن و فیدراڵیان بۆخۆیان بڕی ئیتر توركیا هه‌لی بۆ خۆش بوو تا به‌و هۆیه‌وه‌ به‌م توركیا گه‌وره‌یه‌ی ئێستا بگات بۆیه‌ كوردستان بۆ ئه‌و گرنگیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ وه‌‌ ناوچه‌یه‌كه‌ی ستراتژی یه‌ بۆ به‌رده‌وامی و هه‌ژموونی قه‌ڵه‌مره‌وی ده‌سه‌ڵاتی له‌ ناوچه‌كه‌دا . وه‌ بۆ هه‌موو دنیاش ڕوون بۆته‌وه‌ كه‌ تا كورد به‌ مافه‌كانی خۆی نه‌گات مه‌حاڵه‌ بهێلێ هیچ داگیركه‌رێكی بسره‌وێ ناو چه‌كه‌ش به‌و هۆیه‌وه‌ به‌رده‌وام ڕوو له‌ئاژاوه‌و كێشه‌ ده‌بێته‌وه‌ . وه‌ هه‌روه‌ها بۆ دونیا ڕوون بۆته‌وه‌ كه‌ هه‌رسێ قه‌وم و نه‌ته‌وه‌ی تورك و فارس و عه‌ره‌ب ناتوانن حوكمێكی داد په‌روه‌رانه‌ له‌ ووڵاته‌كه‌ی خۆیان به‌ڕێوه‌ ببه‌ن وه‌ناتوانن ڕازی بن به‌ حوكمی دیموكراسیانه‌ و ئاشتیانه‌ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تێو خۆی خۆیانداو به‌رده‌وام ده‌یان چه‌سێننه‌وه‌و و ده‌یانتوێننه‌وه‌و و جینۆسایدیان ده‌كه‌ن كه‌ هیچ ویژدان و ئاینێك به‌و كارانه‌یان ڕازی نی یه‌ بۆیه‌ ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و وپژدانی و مرۆڤ دۆستانه‌و و ئاینی یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ كورده‌كانیش وه‌ باقی نه‌ته‌وه‌كانی تری ناوچه‌كه‌ دروست بكه‌ن . وه‌ تاحه‌دێك كورد عه‌قڵی فراوانتر و حوكمی مرۆڤ دۆستانه‌ تر و داد په‌روه‌رانه‌تر له‌وان بۆ دنیا بخاته‌ ڕوو . وه‌ به‌ریژه‌یه‌كی باش قبوڵ كراوه‌ وه‌ ناشكرێ تا دنیا دنیایه‌ ئه‌و سته‌مه‌ له‌ كورد هه‌ر بكرێ دنیا لێی بێده‌نگ بێت . بۆیه‌ خوا پشت و په‌نامان بێت به‌ ده‌وڵه‌ت بوونمان هێنده‌ی نه‌ماوه‌ گه‌ر خۆمان بمانه‌وێ .
Photo

Post has attachment
ڕیفراندۆم
ژیان و سه‌به‌خۆیی
هه‌موو یاساو هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كان له‌ پێناو پاراستن و خۆشبه‌ختی و خۆشگوزه‌رانی مرۆڤه‌كاندایه‌
هه‌تا‌ خوای گه‌وره‌ و به‌به‌زه‌یی هه‌ر خۆی حه‌رامی بۆ حه‌ڵال كردوین ئه‌و كاته‌ی كه‌ ژیانی مرۆڤ ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه
به‌مه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هه‌موو ئیسلام ‌بۆ خزمه‌ت و خۆشگوزه‌رانی و پاراستنی ژیانی مرۆژه‌كانه‌ .
باشه‌ كه‌ی شتێكی ژیرانه‌یه‌ كاتێك ژیانی مرۆڤه‌كان بخه‌ینه‌ مه‌ترسی یه‌وه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی . كورد خه‌باتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ببێته‌ هۆكارێك بۆ ژیانێكی خۆشترو باشتر و ئارامتر . وه ده‌بێ ئه‌وشمان له‌ به‌رچاو بێت به‌ هه‌ندی وه‌ربگرین كه‌ خودی‌ برسێتی و هه‌ژاری گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارتین هۆكارێكه‌ بۆبه‌ كۆیله‌ كردن ته‌سلیم بوون .
وه‌رن خۆتا ببینن زۆر ووڵات و نه‌ته‌وه‌ هه‌ن سه‌ربه‌خۆو سه‌ربه‌ستن به‌ڵام باری سه‌ختی ژیان وای لێكردوون بۆ په‌یدا كردنی نان و پاره‌ كۆچ به‌ره‌و ووڵاتانی تر بكه‌ن تا له‌وێ ببنه‌ كۆیله‌ و سه‌نگینی خۆیان له‌ده‌ست بده‌ن كه‌چی پێیشی ڕازین و هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ هه‌رگیز نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ووڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیان ووڵاتێك تێیدا برسێتی و قات و قڕی سه‌ری پێهه‌ڵگرتوون . خۆشمان نموونه‌یه‌كی ئه‌و بارو دۆخه‌ین .
نه‌ته‌وه‌یه‌ك كاتێك ده‌زانێ جیابوونه‌وه‌ی باشتر نابێت له‌ ڕووی ژیانه‌وه‌ بۆی . ناچار و ژیرانه‌ ده‌نگ به‌مانه‌وه‌ی ده‌دات له‌ چوار چێوه‌ی ئه‌و ووڵاته‌ی كه‌‌ داگیری كردووه‌ .
كه‌واته‌ ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌ته‌وێ كورد له‌ڕێگه‌ی ڕیفراندۆمه‌وه‌ بگه‌یه‌نیته‌ ئاواتی له‌ مێژینه‌ی خۆی كه‌ سه‌ربه‌خۆیی یه‌ باش بزانه‌ ئه‌گه‌ر نه‌توانی ژیانیان به‌ره‌و باشتر ببه‌ی نه‌توانی ژیانێكی ئارامترو خۆشگورزه‌رانتریان بۆ دابین بكه‌ی ئه‌وه‌ باش بزانه‌ ئاكامه‌كه‌ی خۆت و نه‌ته‌وه‌كه‌ت له‌ ناو ده‌به‌ی نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵكو بۆ چه‌ندین جیلی تریش سه‌ربه‌خۆی ده‌كه‌یته‌ شتێكی قێزه‌ون لایان . بۆڕیشیان ده‌به‌ی سمێڵیشیان ده‌سوتێنی . ئه‌وه‌ی باسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ سه‌ربه‌خۆیی گرنگتره‌ له‌ ژیان قسه‌ی بێ بنه‌مان حكایه‌ت و شیعرو شانامه‌ن تلیاك و ماده‌ی هۆشبه‌رن ته‌نها بۆ سه‌رم گه‌رم كردن و وه‌خت و شه‌و به‌ڕێكردنن ئه‌گین واقیع قه‌ت واناڵێ هه‌موو مرۆژه‌كان له‌ دنیادا هه‌موو ژیان و كات و به‌رنامه‌و هه‌وڵ و تێكۆشانیان ته‌نها بۆ به‌ده‌ست هێنانی ژیانێكی خۆشتر و خۆشگورزه‌رانتره‌ . نابینی زۆر كه‌سی خاوه‌ن بنه‌ماڵه‌و به‌ شه‌خسیه‌ت و خاوه‌ن پله‌و شه‌هاده‌ی به‌رز له‌به‌رده‌ست بێنرخترین كه‌سدایه‌و خزمه‌تی ده‌كات سه‌ری بۆی دانواندووه‌ ته‌نها له‌به‌ر مه‌عیشه‌ت و گوزه‌رانێتی . ده‌بێ باش بزانین له‌بارو زروفێكی وه‌ك ئێستادا به‌م حاڵه‌مانه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆیی بۆ ئێمه‌ ته‌نها (طعمه‌) خواردنی ده‌م قولاپێكه‌ كه‌ ڕاوكه‌ره‌كه‌مان باش ده‌زانی كه‌ چه‌ند عه‌وداڵ و عاشق و چه‌ند حه‌زمان لێیه‌تی . حه‌زو ئاواتمان بۆ گه‌یشتن پێی و خواردنی وامان لێده‌كات كه‌ ده‌زوو قولاپ و ده‌ستی ئه‌و ڕاوچی یه‌ ژیره‌ نه‌بینین ئه‌ویش ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێ كه‌ قه‌پی پیا بكه‌ین ئیتر وا له‌ گه‌لوومان گیرده‌كات كه‌ مه‌رگ به‌ ئاوات بخوازین تا ئه‌و ژیانێكی خۆشتری به‌ ئیمه‌ ده‌ست بكه‌وێت و به‌له‌زه‌ته‌وه‌ قوتمان بدات .
كه‌واته‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی نابێ كارێك وا بكه‌ین كه‌ له‌و سه‌ره‌وه‌ ژیان ناچارمان بكات‌ به‌ كۆیله‌ی و فرۆشتنی سه‌روماڵ و خاك نیشتیمانمان ڕازی بین به‌س بهێڵن بژین به‌مه‌رجێك زۆر له‌جاران سه‌خت و قورستر خراپتریش . سه‌ربه‌خۆیش ماف و ئاواتی هه‌ریه‌كێكمانه به‌ڵام ده‌بێ به‌به‌رنامه‌و زۆر ووردبینانه‌ و ژیرانه‌وه‌‌ ده‌ستی بۆ ببه‌ین . نه‌ك هه‌رچیمان كردووه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا وه‌ك خۆڵه‌مێش بیده‌ین به‌ده‌م باوه‌ . من قسه‌ی خۆم كرد خوا ئه‌وه‌ بگرێ یاری به‌ نان و قوت و ئازادی خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌كات بۆ خۆی و خۆشگوزه‌رانی خۆی . وه‌ خه‌ڵك ده‌كاته‌ قوربانی تیكه‌ی ده‌م قولاپی ‌حه‌زی شێتانه‌ی ... ووریابن و ئه‌مه‌تان له‌بیر بێت خوا پشت و په‌نامان بێت .
Photo

Post has attachment

Post has attachment
ئێستا ئه‌م هه‌موو زۆر بڵێیه‌ی پێناوێ
قسه‌ هه‌زاره‌یه‌كی به‌كاره‌
كه‌ی وكێ خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵك ده‌گێڕێته‌وه‌
ئه‌وه‌ گره‌وه‌كه‌ ده‌باته‌وه‌
Photo
Wait while more posts are being loaded