Profile

Cover photo
Edris Abubakr
20 followers|1,076 views
AboutPostsPhotosVideos

Stream

Edris Abubakr

Shared publicly  - 
1
Add a comment...

Edris Abubakr

Shared publicly  - 
 
سه‌در پشتگیریی کورد ده‌کات
به‌غدا- له‌ ناکۆکی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌در که‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ دۆستی وه‌سفکردبوو له‌ په‌یامه‌ نه‌ورۆزییه‌که‌ی تایبه‌ت به‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر سه‌رۆک وه‌زیران، موقته‌دا سه‌در دوو جار هێرشی کردۆته‌ سه‌ر نووری مالیکی و به‌ دیکتاتۆری وه‌سفکردووه‌ و له‌ دوایین هه‌ڵویستی له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ هه‌ر که‌س هێرش بکاته‌ سه‌ر کورد ئه‌وا دوژمنی ئه‌وان و هه‌موو عێراق و ئایین و مه‌زه‌به‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس؛ موقته‌دا سه‌در دوایین هه‌ڵویستی له‌مه‌ڕ پشتگیریی کردن له‌ کورد له‌ وه‌ڵام به‌ نامه‌ی یه‌کێک له‌ شوێنکه‌وتووانی ده‌ربڕیوه‌.
نامه‌ی نێردراوه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئاماژه‌ کردن به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که‌ له‌مدواییانه‌دا له‌ کورده‌کانی به‌غدا و ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراقه‌وه‌ کرابوون له‌لایه‌ن عه‌باس محه‌مه‌داوی و لایه‌نه‌که‌ی.
له‌ نامه‌که‌دا له‌مه‌ڕ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کورد ڕاگه‌یێندراوه‌ که‌ چه‌ند لایه‌نێکی سیاسی دیکتاتۆر له‌ پشت ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دان و هاوکات باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکاش تۆمه‌تبار کراوه‌ و ڕاگه‌یێندراوه‌ که‌ هۆکاری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ دیارن.
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌در له‌ وه‌ڵامی داواکاریی ئه‌و شوێنکه‌وتووه‌ی که‌ داوای ئامۆژگاری کردووه‌ جه‌ختی کردووه‌: "هه‌ر که‌سێ ده‌ستدرێژی بکاته‌ سه‌ریان (مه‌به‌ست کورده‌کانی به‌غدایه‌) ئه‌وا دوژمنی ئێمه‌یه‌، نه‌ک هه‌ر دوژمنی ئێمه‌یه‌، به‌ڵکوو دوژمنی هه‌موو عێراق و دوژمنی ئایین و مه‌زهه‌بیشه‌."
موقته‌دا سه‌در له‌ به‌شێکی دیکه‌ی وه‌ڵامه‌که‌ی ڕایده‌گه‌یێنێ: "تا کورده‌کان له‌گه‌ڵتاندا ئاشتیخواز بن، ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وان ئاشتیخواز بن."
پێشتریش سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌در له‌ وه‌ڵامێک له‌مه‌ڕ پشکی کورد له‌ نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاندبوو که‌ هه‌موو تاکێکی کوردی عێراق پشکی خۆی له‌ نه‌وتی عێراق هه‌یه‌ و مافی حکوومه‌ت نییه‌ ڕێگرییان لێ بکات.
1
Add a comment...

Edris Abubakr

Shared publicly  - 
 
تەندروستیی هەرێم: 8ی ئەم مانگە هەڵمەتى كوتان دژ بە ئیفلیجى منداڵان دەست پێ دەكا
04/04/2012 10:24

سلێمانى 4 نیسان/ئەپریل (ئاكانیوز) ـ وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، دواى ئەوەى بەهۆى خراپیی كەشوهەواوە هەڵمەتى كوتانى منداڵان دژ بە نەخۆشیی ئیفلیجى بۆ سەرەتاى ئەم مانگە دوا كەوت، بڕیارە لە 8ی ئەم مانگەدا هەڵمەتەكە بێتە ئەنجامدان.

تاهیر هەورامى، ئەمڕۆ چوارشەم بە ئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، وەزارەتى تەندروستی بڕیاری داوە هەڵمەتى كوتانى منداڵان دژ بە نەخۆشیى ئیفلیجى لە 8ی نیسان/ئەپریل دەست پێ بكا و ماوەى 3 رۆژ دەخایەنىَ.

زیاتر گوتی، بڕیار بوو هەڵمەتەكە رۆژی 6 ئادار/مارس دەست پێ بكا، بەڵام خراپیى رێگەوبانەكان یارمەتیى ئەو 350 تیمە گەڕۆكەى هەڵمەتەكەى نەدەدا بگەنە هەموو شارۆكەكانى هەرێمى كوردستان.

جەمیل عەلی بەڕێوەبەرى گشتیى كاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی بە(ئاكانیوز)ی راگەیاند، هەڵمەتی كوتان دژی نەخۆشیی ئیفلیجیی منداڵان سەرتاسەری هەرێمى كوردستان دەگرێتەوە و لەرێى 350 تیمی گەڕۆك و زیاتر لە 300 تیمی جێگیر لە بنكەكانی تەندروستی و زیاتر لە 300 تیمی سەرپەرشتیاری ئەم هەڵمەتە ئەنجام دەدەن، تێیدا 720 هەزار منداڵی خوار تەمەن 5 ساڵان دەكوترێن، بەشێوەى قەترە.

ئاماژەی دا بەوەی كە هەر منداڵێك ساڵی رابردوو یان پێشتر كوترابێت لەم هەڵمەتدا دووبارە دەكوترێتەوە.

لە: ئیدریس ئەبوبەكر. نووس: كارزان كانەبی
http://www.aknews.com/ku/aknews/3/299667/
1
Add a comment...

Edris Abubakr

Shared publicly  - 
 
ئاگركەوتنەوەكەى سلێمانى بەهۆى دزەكردنى گازەوە بووە
25/03/2012 15:59

سلێمانى 25 ئادار/مارس (ئاكانیوز)- ئەمڕۆ یەكشەم بەرێوەبەرى بەرگریى شارستانى سلێمانى رای گەیاند، ئاگركەوتنەوەكەى پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆى 2 وێستگە سووتەمەنیەكەى شارى سلێمانى بەهۆى دزەكردنى گازەوە بووە لە كاتى بەتاڵكردنى سووتەمەنیدا.

دیار محێدین بە ئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند "بەهۆى دزەكردنى گازەوە پاش نیوەڕۆ ئاگرێك لەنێوان 2 وێستگەى سووتەمەنیدا لە رۆئاواى سلێمانى كەوتەوە و تەنیا زیانى مایەكى لێ كەوتووەتەوە و تیمەكانى بەرگریى شارستانى سلێمانی خێر گەیشتنە شوێنى رووداوەكە".

زیاتر گوتى "ئاگرەكە ساتى 13:50 خولەك بەكاتى ناوخۆی هەرێم لەنێوان هەردوو وێستگەى سووتەمەنى مژدە و میركۆ لە گەڕەكى راپەرین رۆئاواى شارى سلێمانى كەوتەوە".

محێدین راى گەیاند "بەهۆى زوو گەیشتنى تیمەكانى بەرگریى ئاگركوژێنەوەكانى سلێمانییەوە بۆ شوێنى ئاگركەوتنەوەكە، بەخێرایی توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرىَ و هیچ زیانى گیانى لێ نەكەویتەوە و تەنیا زیانى مایەكى نێزیكەى 3 هەزار لیتر گاز بووە و رژاوە".

لە: ئیدریس ئەبوبەكر. نووس: فوئاد رەحیم
1
Add a comment...
In his circles
265 people
Have him in circles
20 people
mali kurd's profile photo
efan ehmed's profile photo

Edris Abubakr

Shared publicly  - 
 
هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ ئه‌ڵمانیا ڕاگیرا
تاران- یه‌ک ڕۆژ دوای ڕاگرتنی فڕۆشی نه‌وت بۆ ئێسپانیا و یۆنان و هه‌ندی وڵاتی ئه‌ورووپایی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاریدا به‌ ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ ئه‌ڵمانیا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس؛ کاربه‌ده‌ستانی باڵای وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران ڕایانگه‌یاند که‌ ڕاگرتنی نه‌وت بۆ یۆنان، ئێسپانیا، ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی ئه‌ورووپایی وه‌ک په‌رچه‌کردارێک دێت له‌ به‌رانبه‌ر بڕیاری یه‌کێتی ئه‌ورووپا بۆ گه‌مارۆخستنه‌سه‌ر که‌رتی نه‌وتی ئێران‌.
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یپڕێڵ "ڕوسته‌م قاسمی" وه‌زیری نه‌وتی ئێران به‌ هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند که‌ فرۆشی نه‌وت بۆ دوو کۆمپانیای یۆنانی و هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ وڵاتی ئێسپانیاش ڕاگیراوه‌.
به‌ ڕای کارناسان، ئه‌م بڕیاره‌ی ئێران بۆ ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت چه‌ند ڕۆژ به‌رله‌ ده‌ستپێکردنی دانوستانه ناڤۆکییه‌کان له‌گه‌ڵ 1+5 ده‌توانێ که‌شی دانوستانه‌کان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێراندا بگۆڕێت.
1
Add a comment...

Edris Abubakr

Shared publicly  - 
1
Add a comment...
People
In his circles
265 people
Have him in circles
20 people
mali kurd's profile photo
efan ehmed's profile photo
Links
Other profiles
Contributor to
Basic Information
Gender
Male
Birthday
July 1