Profile

Cover photo
‫كاروان جودى karwan judi‬‎
Lived in العراق-كوردستانkurdistan iraq-bashury kurdistan
42,686 views
AboutPostsCollectionsPhotosYouTube

Stream

 
بۆچی واز لە ( كاژێر ) ناهێنن ؟!
كاتژمێر یان سەعات ؟
بێگومان بە ( سەعات ) هەر كووردییە ,
ئەگەر كاتژمێرە بۆچی بووە بە كاژێر ؟ , خۆ ئەگەر كاتژمێر ڕاستە ئیتر چ پێویست دەكات سەرو گوێی هەڵپاچرێت ؟ , لێرەدا دەپرسم ( ئەوانەی ئیستا ئەم ووشەیە دەخەنە گۆ خۆ بۆ خۆیان دروستیان نەكردووە ) , دووبارە دەبێت لە پیرە پیاوێك یان لە كەسێكی زمان فزو كەم دەرخەری پیتەكانیان بیستبێت , هەر گیس ئەمەش بە ڕاست نازانم چونكە ( ووشەكە هیچ پەیوەندی بە ئێستای ئەو دەزگایانەوە نییە كە ڕەخنەیان لێدەگیرێت , وەك ئەوەی ئەوان بە هەڵە بەكاری بهێنن , 
دەكرێت ( كاژێر ) ئاسانتر بێت بۆ هاتنەگۆ , چونكە هەر دوو ووشەی ( كات ) + ( ژمێر ) بە بێ‌َ بەستەری ( ە ) ی نێوەند بە ئاسانی نایەتە زمان , هەر چەندەلای ئێمە ( كاتژمێر چەندە ؟ ئەی سەعات چەندە ؟ ) زۆر باوە بەڵام ئەوە ناگەیەنێت كە بڵێین ئەم ووتەیە وەك هەر ووشەیەكی تر گۆڕانی زارەكی و دركەیی پێدا نەهاتبێت , ئەوانەی ووشەی ( كاژمێر یان ) خستۆتە سەر گۆ بێگومان شیرین ووتەنی كارەكەیان بۆ دركاوە , لە ڕوویەكی ترەوە پیتی ( ت ) ی ( كات ) بە سكوونی ماوەتەوە و لە دەربڕینی ( ا ) ی بزۆكدا پیتی ( ت ) تێی قرتناندووە , لە ڕوویەكی ترەوە ووشەی ( ژمێر ) وەك ( ژمار , ژماردن ) دەژمێر درێت , هەروەها ( كاژمێر ) یەكێكە لەو گۆتانەی زیاتر لە ووشەی ( كاژێر ) بەكار هاتووە , بەش بەحاڵی خۆم ئەوەندەی لە زمانی تازە زمان كراوەكانەوە ووشەی ( كاژمێرم ) بیستووە بە نیوەی ئەوەش ووشەی ( كاژێر ) م نەبیستووە , بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت لە سەرو پیتاكی كەمبكرێتەوە و بە تەواوەتی زیندە بەچاڵ بكرێت , كەواتە دەكرێت كوورتەی ( كاتژمێر ) لە ( ژمێر ) ژمێرەری كاتەوە هاتبێت و بووبێتە ( كاژێر ) , 
هەروەها
ئەو ( ژێر ە ) ژمێر ە 
ئەو ( كا ) یە كات ە .
كاروان جوودی
26- 4 - 2016
https://www.facebook.com/groups/1490834877805112/
 ·  Translate
1
Add a comment...
 
پەیوەندی نێوان
وست , وسكوت , سكوت , سقوت , سەكتە , ساكن , سوكنایی , سەقەت ,
وەست , وەستان , وێستان , وێست , وێستگە : وێزگە
وست : پێووتنە بۆ بێدەنگ بوون , شێوازی پێووتنەكە بە جۆری درێژ كردنەوەی دەنگە پیتی ( س ) گۆ دەكرێت , بە واتای ( وست بە ) ( وست كووت : وسكوت , وسكت , وز , وزبە , ووزبە , هەروەها ( ووزبا ) پیتی كۆتاییەكەی لە ( ە ) بووە بە (ا ) بەڵام شێوازی دەربڕینی لە نێوان بزوێنی كورت و درێژدا بەدەنگ دەكرێت , هەندێك جاریش وەك ( ست ) بە درێژ كردنەوەی دەنگە پیتی ( ت ) كۆتای پێدێت , خۆ ئەگەر لەمە كوورتبر بكۆێتەوە ئەوا وەك ( س ) و ( ش ) دێتە دەنگە , ئەم جیاوازی بە پیت دانانی سێ پیتی یان كەمكردنەوەی بۆ یەك پیت و دوواتر ( س ) و ( ش ) هەمان دەوری یەكتریان دەبێت , ئەمانە پەیوەندییان بە كوورتی و كەمی ماوە و كاتەوە هەیە , چونكە بێژەر دەگۆتێ‌ هەتا مەبەستەكەی لە كەمترین كاتدا بهێنێتە بەر گوێی بیستەرەكەی , ئەوەی گرنگە لە ( گۆ ) كەووتن و ( بێدەنگ ) و ( بێ ووتە ) كردنە , دیسانەوە هەمان دەنگ وەك ( وسكوت , سكوت , سقوت ( صقوت ) , سەكتە , ساكن , سوكنایی , سەقەت ( صقت : بە تای قورس ) گۆڕانی پێدا هاتووە , هەروەها ئەمانە بە واتای ( لە جووڵە كەوتن ) بێجووڵە بوون ( لە كار كەوتن ) بێكەڵك و بێسوو , وەستان و لە جێ مانەوە و نەمانی توانای خستنە جووڵە و كار , هەروەها
( وەست ) و ( وست ) , ( وەستان ) , ( وێستان ) , ( وێست + ان ) , ( وێستگە : وێزگە ) هەر سەر بەم بابەتەن ,
وەست و وێست لە ( هەڵ وێست ) وەرگرتن و یەكلایی بوونەوەدا دابین دەكرێت , ئەمەش بە واتای نەمانی گومان و ڕاڕایی و دەروازەی نادیار لە سەر بیرو بۆچوونی تاكەكەسی و گشتی لە سەر ڕووماڵی ڕووداوەكان ,
وەستان : ( وەست + ان ) ( وێست + ان ) بە واتای لە جووڵە كەوتن و خۆ جێگیر كردنە , هەروەها كاتێك كە دەوترێت ( بە پێوە وەستاوە ) مەبەست لە نەبزواندن و نەبوونی جووڵەی پایەكانە ( پێ‌ یەكان ) و ( خۆ ڕاگیر كردنە ) ,
ئەگەر ئەم ووتەیە بۆ دەسەڵاتی كووردی بەكار بهاتایە لە كاتێكدا درووست و شیاو ئەبوو كاتێك كە ( لە بێشكە شكاویی ) و ( لەق و لاق و لۆق ) هاویشتن و ( بەلادا لاربوونەوە و خواربوونەوە ) ی نەمایە , كەواتە لە ئیستەدا ئەم ووتەیە بۆ دەسەڵاتی بەڕێوە بردن ناجێگیرە و دروست نییە , دەكرێ‌ وەستان وەك مرۆڤ و زیندەوەران و ئامێری گەڕیدە و سروشت بە گشتی بگرێتەوە , بەڵام ئەوەی گرنكە لێرەدا دیاری بكەم ( وەست ) = ( بەست ) كەواتە ( وەستان ) و ( خۆ گیر كرن و بەستن ) و بەستنەوە جێگیر بوون هاو واتایی یەكترن , لە ووتەی ( ئاوەكە بەستی ) ( بەستووە ئاوەكە : بەستوویەتی ئاوەكە ) ( ئاوی بەستوو لە بەر هەتاوی بەتین شل دەبێتەوە ) كەواتە ( توون بوون و پێكەوە گیر بوونی ئەندامی گەردەكانیەتی ) هەروەها ( نەمانی جووڵە و شلە شێواوی ) كەواتە پێچەوانەی ( شل ) ( شلی ) (شلبوون ) دەگرێتەوە , ( پەل بەست كردن : بۆ نەمان و نەهێشتنی دەسەڵات و جووڵانەوەی دەستە) ( دەستەكانە ) ,
وێستگە : وێزگە : شوێنی وەستان و ( وێست ) لێكردنە , نموونەی ئەمە وەك ( وێسگەی شەمەنەفەر ( شەمەندەفەر , شەمەندر ) و لێخوڕەكان بەگشتی , چونكە ئەو ئامێرانە هۆكاری بزواندن و گەیاندن و نیشتنەوە و لێوەستاندنن ,
وێستگە ( وێسگە ) : وێزگە : دەكرێت بۆ چاوەڕوانی دوو كەس و زیاتر بكرێتە جێگەی مەبەست , چونكە خاڵی لێ وەستان و چاوەڕوانی و پێكەوە گەیشتنە .
كاروان جوودی
16- 4 - 2016

 ·  Translate
1
Add a comment...
كاروان جودى's Collections
Communities
Places
Map of the places this user has livedMap of the places this user has livedMap of the places this user has lived
Previously
العراق-كوردستانkurdistan iraq-bashury kurdistan - suleimaniالسليمانية
Contact Information
Home
Phone
07708696681
Address
كردستان
Work
Occupation
كورد ژیان
Basic Information
Gender
Male