Profile

Scrapbook photo 1
Hawal W Zanyary
17,801 views
AboutPostsPhotosVideos

Stream

Hawal W Zanyary

Shared publicly  - 
 
کــاتــژمـــێــره‌کـــه‌ت چــــرکـــه‌ چـرك ده‌کــا لـــــه‌گــــه‌ڵ هه‌ر چرکه‌ ته‌مه‌ن کــه‌م ده‌کــا ئـــه‌ڵــێ چاکه‌ بــکــه‌ هــــه‌تـــاکــــو مــــاوی خـــۆ تـــۆ بــه‌بێ هـــۆ دروســت نــه‌کـــراوی !!

www.facebook.com/Hawal.Zanyary
7
Add a comment...

Hawal W Zanyary

Shared publicly  - 
 
ریاڵ رێز له‌ مسوڵمانان ده‌گرێت.

وه‌ك رێزگرتنێك له‌ مسوڵمانان، یانه‌ی‌ ریاڵ‌ مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ له‌ شوێنه‌ تایبه‌ته‌كانی‌ خۆی‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌راست ئه‌و خاچه‌ لاده‌بات كه‌ له‌سه‌ر لۆگۆی‌ یانه‌كه‌یه‌.
به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ رۆژنامه‌ی‌ ماركای‌ نزیك له‌ یانه‌كه‌ لابردنی‌ ئه‌و خاچه‌ به‌ بڕیارێكی‌ ره‌سمی‌ یانه‌كه‌یه‌‌و ته‌ئكیدیشی‌ كردوه‌ته‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ له‌ رێزگرتن له‌ ئاینی‌ ئیسلام‌و مسوڵمانانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتوه‌.
4
1
Add a comment...

Hawal W Zanyary

Shared publicly  - 
 
یەکسانی بەم شێوەیە دەبێت ....

هاتنه‌ لاى خه‌لیفه‌ى مسولمانان (عمرى كورى عبدالعزیز) و پێیان گووت:

- ئه‌ى خه‌لیفه‌ى مسولمانان پاره‌یه‌كى زۆر له‌ زه‌كات ماوه‌ته‌وه‌ چى لێ بكه‌ین؟
- عمر گوتى به‌سه‌ر هه‌ژارانى دابه‌ش بكه‌ن!
- گوتیان ئاخیر هیچ هه‌ژارێك نه‌ماوه‌!
- عمر گوتى پێویستیه‌كانى سوپا دابین بكه‌ن
- ئه‌وانیش پێویستیه‌كانى سوپایان پێ دابین كردوو هاتنه‌وه‌و گوتیان هێشتا پاره‌یه‌كى زۆر ماوه‌
- عمر گوتى چ گه‌نجێك هاوسه‌رگیرى نه‌كردووه‌ ئه‌وا یارمه‌تى بده‌ن با هاوسه‌رگیرى به‌و پاره‌یه‌ بكات
- دیسان هاتنه‌وه‌و گوتیان هێشتا پاره‌یه‌كى یه‌جگار زۆر ماوه‌
- عمر گوتى قه‌رزى مسولمانانى پێ بده‌نه‌وه‌
- هه‌موو قه‌رزى مسولمانانیان پێ دایه‌وه‌و هاتنه‌وه‌و وتیان هێشتا پاره‌یه‌كى زۆر ماوه‌
- عمر گوتى برۆن بزانن كێ له‌ مه‌سیحى و جوله‌كه‌كان قه‌رزاره‌ ئه‌وا قه‌رزه‌كه‌ى بۆ بده‌نه‌وه‌
- ئه‌وانیش قه‌رزى مه‌سیحى و جوله‌كه‌كانیان دایه‌وه‌و هێشتا پاره‌یه‌كى زۆر مابوو
- عمر گوتى پاره‌ بده‌نه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌دواى خوێندن و زانست كه‌وتوون
-ئه‌وانیش پاره‌یان به‌خشی و هاتنه‌وه‌ گوتیان هێشتا پاره‌ ماوه‌
- عمرى كورى عبدالعزیز بیرى كرده‌وه‌و گوتى برۆن به‌و پاره‌ى كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ گه‌نمى و دانه‌وێله‌ى پێ بكرن و له‌سه‌ر گرد و شاخه‌كان بلاوى بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى چۆله‌كه‌كان بیخۆن، چوونكه‌ نامه‌وێ ته‌نها یه‌ك چۆله‌كه‌ش له‌ ولاتى مسوڵمانان برسی بێت...


عمرى كورى عبدالعزیز به‌ خه‌لیفه‌ى پێنجه‌مى ئیسلام داده‌نرێ و له‌سالى 720 زایینى به‌پلانى رێكخراوێكى نهێنى جوله‌كه‌ كوژرا...

سەرچاوە: پەیجی کوردش وەیک ئەپ پرۆجۆکێت
2
Add a comment...

Hawal W Zanyary

Shared publicly  - 
 
1
Add a comment...

Hawal W Zanyary

Shared publicly  - 
 
شڤان پەروەر،هەڵەبجە
 ·  Translate
6
1
Kaefy Jear's profile photo
 
دستان خۆشبیت
 ·  Translate
Add a comment...

Hawal W Zanyary

Shared publicly  - 
 
ناوی هەموو ئەو رۆژنامەنوسانەی کە سەردانی شاری هەڵەبجەیان کرد لە ساڵی ١٩٨٨
www.facebook.com/Hawal.Zanyary

سەرچاوە:کتێبی 'ئەو وێنانەی دنیایان هەژاند'
2
Add a comment...

Hawal W Zanyary

Shared publicly  - 
 
پێنج سەرکردەی کورد لە 10 گەندەڵترین کەسایەتیەکانی عێراقن


بەپێى ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەوانى گۆڤارى (فۆربس)ى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا عیراق پلەى سێیەمى وەرگرتووە لەناو لیستى ئەو دە وڵاتەى کەبەگەندەڵترین وڵات ناودەبرێت.

گۆڤارەکە لەبەشێکى ڕاپۆرتەکەدا باس لە عیراق دەکات و ئاماژەى بەوەکردووە داهاتى هەناردەکردنى نەوت زیاتربووە لە200ملیار دۆلار کەلەماوەى دەساڵى ڕابردوودا ژمارەیەک سەرکردەى سیاسى عیراقى کردووەتە ملیاردەر، گۆڤارەکە نوسیویەتى جەنگ ئەو بازرگانیە بەسودەیە کە بەردەوام سیاسیە گەندەڵەکان بەتایبەت عیراقیەکان توانیویانە قازانجێکى زۆرى لەڕێگەوە بەدەست بهێنن، بەتایبەت کە ئەو جەنگە بۆتە هۆى دروستبونى فەوزا و پاشاگەردانى و گەندەڵییەکى فراوان، کە تائەمساڵیش واتە2012لەگەڵ ئەو داهاتە زۆرەى نەوت کەچى تائێستاش زۆرینەى عیراقیەکان بەدەست هەژارى و نەبونى ئاوى پاکژ و نەبونى کارەبا و نەبونى چاودێرى تەندروستىیەوە دەناڵێنن.

لەڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە دەکەسایەتى سیاسى و سەرکردەى عیراقى کردووە کە بەگەندەڵترین کەسایەتى عیراق دەستنیشانکراون، ئەوانیش بریتین لە:

1-نورى مالکى سەرۆکى حزبى دەعوەى ئیسلامى و سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى عیراق.
2-عەممار ئالحەکیم سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى ئیسلامى عیراقى، کە گەورەترین فراکسیۆنى ناوپەرلەمانى عیراقى بوو لەدواى ساڵى 2003تا 2010.
3-محەمەد ساڵح موتڵەگ سیاسى سوننە کە سەرۆکایەتى بەرەى عیراقى بۆ گفتوگۆى نیشتمانى دەکات، پێنجەم فراکسیۆنى گەورەى ناو پارلەمانى عیراقە لیستەکەى.
4-حسین ئیبراهیم ساڵح شەهرستانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى ئێستاى عیراق بۆ کاروبارى وزە.
5-جەلال تاڵەبانى، سکرتێرى گشتى یەکێتى نیشتمانى کوردستان کەسەرۆک کۆمارى عیراقیشە لەهەمانکاتدا.
6-مەسعود بارزانى، سەرۆکى ئێستاى هەرێمى کوردستان، کەلەهەمانکاتدا سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستانە.
7-نێچیرەڤان ئیدریس بارزانى، سەرۆکى ڕاسپێراوى ئێستاى هەرێمى کوردستان_ کەجێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستانیشە.
8-قوباد جەلال تاڵەبانى، کوڕى دووەمى جەلال تاڵەبانى سەرۆک کۆمارى عیراق، کەنوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا.
9-مەسرور مەسعود بارزانى یەکێکە لەسەرکردە دیارەکانى ناو پارتى دیموکراتى کوردستان، کەبەڕێوەبەرى دەزگاى هەواڵگرى و ئاسایشى کوردستانە.
10-ئەیاد عەلاوى، سەرۆکى لیستى عیراقیە، کەدووەم گەورە لیستى ناو پارلەمانى عیراقە.

سەرچاوە:لڤین پرێس
2
Add a comment...

Hawal W Zanyary

Shared publicly  - 
 
سه‌رکه‌وتن له‌ ژیان هه‌رگیز له‌ خۆوه‌ نایه‌ت.
سه‌رکه‌وتن ده‌ره‌نجامی بڕیاری گونجاوه‌ له‌ کاتی گونجاو.
پاڵه‌وانه‌کان ئه‌وانه‌ نین که‌ هه‌رگیز شکست ناخۆن ، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ن که‌ هه‌رگیز بێ ئومێد نابن

https://www.facebook.com/Hawal.Zanyary
4
Add a comment...

Hawal W Zanyary

Shared publicly  - 
 
گروپێكی چەكداری سەر بە دەوڵەتی یاسا ماوەی هەفتەیەك مۆڵەت دەداتە كوردەكانی بەغدا بۆ چۆڵكردنی شارەكە

بۆ یەكەم جار و لە نوێترین پێشهاتدا لە چوارچیچوەی ناكۆكیەكانی نێوان بارزانی و مالیكی، گروپێكی چەكداری شیعە هەڕەشە لە كورد دەكات و ماوەی یەك هەفتە مۆڵەت دەداتە كوردەكانی دانیشتوی بەغدا و ناوچە عەرەبەكان بۆ جێهێشتنی ماڵ و حاڵیان و گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی كوردستان.


لە بەیاننامەكدا كە وتەبێژی ڕەسمی گروپی (9 ی بەدر)، ئەبو عەبدوڵا محمداوی لەسەر تۆڕە ئەنتەرنێت بڵاوی كردۆتەوە ڕایگەیاندووە" داوا لە سەرجەم كوردەكان دەكەین بە تایبەت ئەوانەی لە بەغدا نیشتەجێن زەویە عەرەبیەكان جێ بهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ هەرێمەكەی مەسعود بارزانی.


هەروەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە" نیگەرانین بەوەی داوا لە كوردەكان بكەین بڕۆن، بەڵام بەداخەوە سەرۆكی هەرێم و هەندێك لە پەرلەمانتارەكانی كە ناكۆكی نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێمیان بە جەنگ دانابوو".


هەروەك گروپەكە نوسیویانە كە " كوردەكان ماوەی هەفتەیەكیان لە بەردەمدایە لە بەرواری 4/4/2012 و بە پێچەوانەوە دەست دەدەینە چەك دژی مەسعود بارزانی و ئەوەی لەگەڵیدایە، و پاشان نوسراوە ( وقد اعذر من انذر)"


گروپی میلشیای (9 ی بەدر) ماوەیەك لەمەوبەر بە ڕەسمی پیكهێنرا لە لایەن (ئیئتیلافی ڕۆڵەكانی عێراق) بە سەرۆكایەتی شێخ عەباس محمداوی كەسی نزیك نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا و پێكهاتەكەی بریتیە لە عەشیرەتە نزیكەكانی مالیكی لە ناوەڕاست و باشوری عێراق.

سەرچاوە:کورد یو
1
Add a comment...

Hawal W Zanyary

Shared publicly  - 
 
به‌ ته‌نیا جێی مه‌هێڵن
... ئه‌مشه‌و زریان ده‌یچێنێت
ته‌م و مژ دایده‌پۆشێت
مانگه‌شه‌و ده‌یڕفێنێت
گه‌رووی به‌ گزنگ ته‌ڕكه‌ن
زامه‌كانی به‌ شیلان
به‌ گۆرانی دایپۆشن
یان به‌ سه‌وزی دارستان
سه‌ری به‌ شه‌پۆلان كه‌ن
با ئه‌م شه‌وه‌ رایژێنێت
باڵای له‌ هه‌ور بگرن
بروسكه‌و ـ با ـ ده‌چێنێت
به‌ ته‌نیا جێی مه‌هێڵن
منداڵێكی لاساره‌
شار به‌رده‌ باران ده‌كات
مانگ ده‌كات به‌ كۆلاره‌
سواره‌، چ شۆڕه‌ سوارێك
ئه‌سپی هه‌تاو زین ده‌كات
به‌ گۆرانی‌و تیشك‌و ماچ
سه‌رزه‌مین به‌رین ده‌كات
با كه‌ژاوه‌ی له‌ گوڵ بێت
یان له‌ په‌لكه‌زێڕینه‌
زه‌ماوه‌ندی خوێن ده‌گرێت
ئه‌م شه‌و پاشای ئه‌ڤینه‌
ئاشقێكی لاساره‌
بروسكه‌و ـ با ـ ده‌چێنێت
به‌ ته‌نیا جێی مه‌هێڵن
مانگه‌شه‌و ده‌یڕفێنێ.

لاوكی هه‌ڵه‌بجه‌)
ره‌فیق سابیر
11
Add a comment...

Hawal W Zanyary

Shared publicly  - 
 
ئەو کامێرایەی کە وێنەی کارەساتی هەڵەبجەی پێگیراوە

ئەمە کامێرای ستیڤان هێرتین ی سویدیە کە لە رۆژی ٢٣/٣/١٩٨٨ سەردانی هەڵەبجەی کرد و چەند وێنەیەکی گرت و بڵاوی کردنەوە
لە ساڵی ٢٠٠٩ وەک دیاری پێشکەشی کرد بە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
تا ئێستاش پارێزراوە

سەرچاوە:کتێبی 'ئەو وێنانەی دنیایان هەژاند'
5
Add a comment...

Hawal W Zanyary

Shared publicly  - 
 
ئەو کامێرایەی کە وێنەی کارەساتی هەڵەبجەی پێگیراوە

ئەمە کامێراکەی رۆژنامەنووس رەمەزان ئۆزتورک ە کە لە رۆژی کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە چەند وێنەیەکی گرت و بڵاوی کردەوە
لە ساڵی ٢٠٠٩ وەک دیاری پێشکەشی کرد بە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
تا ئێستاش پارێزراوە

سەرچاوە:کتێبی 'ئەو وێنانەی دونیایان هەژاند'
3
Add a comment...
Hawal hasn't shared anything on this page with you.