Profile cover photo
Profile photo
کۆمەڵەی كۆماری كوردستان
About
Posts

كۆمەڵە بۆ !؟
هەرێمی كوردستان لە دوای بیست و پێنج ساڵ ململانێی ناڕەواو شەڕ و ئاشوب و تاڵانكردنی موڵك و ماڵی گشتی و بە فیڕۆدانی سەروەت و سامانی پێمان دەڵی سیستەمی سیاسی كوردستان یەكسانە بە كێشە و ئاژاوە و ماڵوێرانی ، لە هەمان كات بە دامەزرراندنی دەوڵەتی یاسا و کۆمارێکی دیموکراسی ئاسودەیی بۆ نێو ماڵی كورد دەگەڕێتەوە و خەڵك لە نەهامەتی و ڕیسوابوون و تۆقاندن ڕزگاری دەبێت .
هەر لە دوای ڕاپەڕین هەرچی نموونەی ناشیرین هەیە نیشانی خەڵك درا , هەڵبژاردن بریتی بوو لە گزی و دزی و ساختەكاری ، پەرلەمانی نیوە بە نیوه ووڵاتی بە شەرعی تاڵان كرد , حكومەت تەنها دەزگایەكی گەندەڵ و گوێڕایەلی كوێرانەی حزب بوو , بە دەیان و سەدان و هەزاران لە جوانترین و قارەمانترین و دڵسۆزترین كەسانی كوردتان كرایە قوربانی حزبایەتی پڕ لە شەرمەزاری و گاڵتە جاڕی , بە سەدان ملیار دۆلاری خەڵك بە فیڕۆ درا و دام و دەزگاكانی ووڵات پڕكرا لە فەرمانبەری بن دیوار , سەرەنجام قاسەی حزب تەژی و هی میللەت بەتاڵ !
ووڵاتێك پەرلەمانی نەبێ‌ حكومەتی نەبێ‌ قەزای نەبێ‌ پێمان ناڵێن چ جۆرە ووڵاتێکە ؟ چ جۆرە سیستەمێکە ؟
ووڵاتێك خەڵكی بگاتە ئەو ئاستەی موچە بە خەڵكەكەی ڕەوا نەبینن.... لەهەمان كات تەژی بێ‌ لە ملیاردێر و مەلتی ملیۆنێری دز و تاڵانچی حزب , ئەو سیستەمەی كوردستانی پێ‌ بەڕێوە دەبردرێ‌ ئەگەر لە قاموسی دەوڵەتداری ناوێكی هەبێت تەنها سیستەمی مافیا و پیاوكوژ و دز و جەرداتیە , دوای ئەو هەموو تاوان و ماڵوێرانیە بە کام شەرعیەت حوكمكردنی خەڵكی كوردستان دەکەن ؟
لە کوردستانی ئازاد و دیموکرات و کۆماری دەبێ‌ تاوانباران و دز و گەندەڵکاران ببرێنە بەردەم دادگا هەرچی دزراوە ، هەركێ‌ کوژراوە ، هەر ناپاکیەک ئەنجام درابێ‌ دژ بە بەرژوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان دەبێ‌ بە سزای یاسایی و ڕەوای خۆی بگات.
هەر لەو ڕوانگەیە كۆمەڵەی كۆماری كوردستان كە بە دەستپێشخەری كۆمەڵێك خەڵكی تیكۆشەر و نیشتیمانپەروەر بە هەست كردن بە پەرپرسیارێتی مێژوویی سەرشانیان دامەزراندنی كۆمەڵەیان ڕاگەیاند تا بە ئەركی نیشتیمانی و چینایەتی و نەتەوایەتی سەرشانیان هەڵسن لە بنیادنانی سیستەمێكی دیموكراسی فرەیی دوور لە بنەماڵەیی و كوێخایەتی , بە پشتگیری و ئامادەباشی و هاوپشتی هاووڵاتیانی کوردستان خەبات دەکەین لە پێناو دابینكردنی ژیانێكی شایستە بە مێژووی پڕ لە قوربانی گەلی كوردستان و تێدەکۆشین لە پنێاو وەدیهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و سەروەری یاسا .
- بژی خەباتی نەپچڕاوەی گەلانی كوردستان لە پێناو كوردستانێكی كۆمار و دیموكرات
- شەكاوە بێت ئاڵای ئازادی و دادی كۆمەڵایەتی و دیموكراسی
- سڵاو لە گیانی شەهیدانی كوردستان
ئارام خۆشناو
باشوری كوردستان - هەولێر

Post has attachment
پەیڕەوی ناوخۆی کۆمەڵەی کۆماری کوردستان

Post has attachment
پێکەوە بۆ دامەزراندنی کۆماری دیموکراسی کوردستان
بەیاننامەی دامەزراندنی کۆمەڵەی کۆماری کوردستان
Photo
Photo
2016-08-11
2 Photos - View album

Post has attachment
Wait while more posts are being loaded