Profile cover photo
Profile photo
Nawendi Hewal
641 followers
641 followers
About
Posts

Post has attachment
Add a comment...

Post has attachment
Add a comment...

Post has attachment
Add a comment...

Post has attachment
Add a comment...

Post has attachment
Add a comment...

Post has attachment
گوڵێ حوسێنی ئەندامێ حیزبی دێموکراتی کوردستان رێکەوتی ٢٧ ی ٩ی ٢٠١٦ لە وڵاتی دانمارک کۆچی دوایی کرد .
دادە گوڵێ جیا لەوەی کە خۆی وەک ئەندامێکی لە مێژینە هەم لە رێزی حیزبی دێموکرات‌دا خزمەتی دەکرد و هەم ئەندامێکی چالاکی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان بوو، دایکی دوو شەهید بە ناوەکانی شەهیدان نەجمەدین حوسێنی و ناسر حوسێنی و خێزانی خوا لێخۆشبوو سەید فەتاح حوسێنی بوو کە نزیک دوو ساڵ لەوەی پێش بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. هەر بۆیە لە پرسەیەکی شایستەدا لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بەشداریی کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی بنەماڵەکانی حیزب رێز لە خەبات و قوربانیدانی ئەو بنەمالەیە گیرا. لەو پرسەو ماتەمینەدا سۆهەیلا قادری کادری رێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە نوێنەریی لە لایەن حیزبی دێموکراتەوە لە سەر ژیان و بەسەرهاتی دادە گوڵێ حوسێنی دواو، پرسەو سەرەخۆشی هەموو کادر و پێشمەرگەو ئەندامانی حیزبی دێموکرات و یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی بە بنەماڵەی بەڕێزی و بە تایبەتی دوو جگەر گۆشەکەی لەیلا و کوردستان کە بەشداری پرسەکە بوون و هەروەها هەمو خزم کەسانی راگەیاند .
لە لایەن بنەماڵەی خوالێخۆشبووی دادە گوڵێوە لەیلا حوسێنی کچی خوا لێخۆشبۆوە سپاس و پێزانینی خۆیان پێکەش بە بەشدارانی ئەو پرسەیە کرد و بە پێزانینەوە رێزی لە ئەمەگناسی بەشدارن کرد .
ناوەندنی ڕاگەیاندنی حدک،وێرای سەرەخۆشی کردن لە کەسوکاری ئەم خاتوونە تێکۆشەرە ،خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.
Add a comment...

Post has attachment
بەشداری بەرپرسی کۆمیتەی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سیمیناری بەڕێز دوکتور کامەران حاجی عەبدو سکرتێری گشتی پارتی یەکیەتی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش.
شەممە لە رێکەوتی ٨/۱۰/۲۰۱٦ لە سیمینارێک‌دا کە بۆ رێزدار دوکتور کامەران حاجی عەبدو سکرتێری گشتی ئەو رێکخراوەیە لە وڵاتی ئوتریش پێکهاتبوو بەشداری کرد.
جێگای ئاماژەیە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانییانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش بەشداری سیمینارەکە بوون. و لەم سیمینارەدا، بەڕێز دوکتور کامەران حاجی عەبدو لەسەر ڕەوشی کوردستان قسەی کرد و بەتایبەتیش لەسەر سیاسەت و بەرنامەی حیزبەکەیان وەک پارتێکی روژئاوایی، زانیاری زیاتری خستە ڕوو. و لەم بەشەدا نوێنەری کۆمیتەی یەکیەتی لاوان بە چەندین روون کردنەوە و وروژاندنی باسەکان توانی بەشداری باسەکان بکات و لە کۆتایی سیمینارەکەدا نوێنەری یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای بەخێرهێنانی دوکتور کامەران، دەستخۆشی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی زیاتری لە کارەکانیاندا بۆ بە ئاوات خواستن.
کۆمیتەی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان- ئوتریش
Add a comment...

Post has attachment
بەڕیوەچوونی سمینارێک لە لایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە شاری ستۆکهۆڵم

ناوەندی هەواڵ- سوید: رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٠١ ـ ١٠ ـ ٢٠١٦ لە لایەن کۆمیتەی بەرێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە سوئێد سمینارێکی بەرین و پڕ نێوەرۆک بۆ ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەیە و بەشێک لە میوانان و دۆستانی ڕێکخراوەکە پێکهات.
کاتژمێر ١١ی بەیانی لە لایەن خاتوو لەیلا محەممەدی ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری بەخێرهاتنی بەشداربووان کرا و کورتەیەکی لە سەر ئەو سمینارە بۆ بەشداران باس کرد.
پاشان بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە شەهیدانی کوردستان سمینارەکە دەستی پێکرد.
لە لایەن خاتوو فرشتە عەبباسی ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری چەند وتەیەک بە کوردی و بە سوئێدی پێشکەش بە بەشداربووان کرا. بەرێزیان وێڕایی باس لە ئامانج و مەبەستی ئەم سمینارە کۆرگێری یەکەم خاتوو گونور نگارامبێ بە بەشداربووان ناساند و هیوای خواست کە باسەکانی سمینار بۆ هەمووان بەکەڵک بێ.
خاتوو گونور نگارامبێ بەرپرسی گشتی رێکخراوەی IKFلە سوئید و ئەندامی بەڕێوەبەری لە کڤینۆلۆبی(Kvinnolobby )لۆبی ژنان کە بۆ یەکسانی ژن و پیاو و نەهێشتنی جیاوازی ڕەگەزی لە کۆمەڵگەی سوئێد دا کار دەکا، باسەکەی خۆی لە ژێر ناوی "چۆن دەتوانین مافەکانی ژنان لە ڕێگای کونوانسیۆنی نێونەتەوەی بەهێز بکەین" پێشکەش کرد و هاوکات ئەزموونەکانی خۆی بۆ بەشداران باس کرد.
دوای ئەم بەشە کۆڕگێری دووهەم کاک سالار شەڵماشی شارەزا لە بواری کۆمەڵناسی و مەسەلە سێکسی‌یەکان باسکەی خۆی لە ژێر ناوی "لەشی ژن گۆڕەپانی شەڕە" دەست پێکرد، باسی بەرێزیان چەندین تەوەری جیاوازی لەخۆ گرتبوو بەڕێز شڵماشی باسی لە دەستدرێژی جنسی و ئازارەکانی لە باری دەروونی کرد و باسی لە بەزۆرداسەپاندن و چۆنیەتی هەڵسوکەوتی درووستی پێکەوە ژیانی ژن و پیاو کرد وگوتی کە لە سەردانەکانیان بۆ نووسینگەی تایبەتی پزیشکی، لەگەڵ زۆرێک لە پیاوان و لاوان و ژنان دانیشتنی هەبووە کە ئازاری دەروونییان هەبووە و لەبەر شەرم و حەیا ئامادە نەبوون باس لە گرفتەکانیان بکەن و لە ئاکام دا تووشی نەخۆشی دەروونی بوون. شڵماشی بەشێک لە گرفتەکانی گەرێدایەوە بە چٶنیەتی پەروەردەکردنی منداڵان و گوتی زۆر گرنگە مندالەکانمان بە شێوەی یەکسان و بێ جیاوازی رەگەزی پەروەردە بکەین.
بەرێزیان بە هێنانەوەی کۆمەڵێک نموونە و هەروەها باس کردن لە ئەزموونی کەسانێک کە تووشی کێشە و گرفتی ڕووحی و ڕەوانی بوون و زۆر لایەنی شاراوەی لە سەر ئەم بە یەکەوە بوونانەی نێوان ژن و پیاوان باس کرد.
کۆڕگێری سێهەم دوکتور کوێستان گادانی بوو کە باسێکی لە سەر خەباتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ( ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو) پێشکەش کرد. بەریز دوکتور کوێستان گادانی بە ئاوڕدانەوەیەکی کورت لە ڕابردوو، ڕۆڵی ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە سێ قۆناخی جیادا بە وردی باس کرد و دواتر لە سەر دەسکەوتەکان و کەم و کوڕی‌یەکانی خەباتی ژنان لە ڕۆژهەڵات چەندین نموونەی تایبەت بە بزووتنەوەی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی باس کرد و دواتر تیشکی خستە سەر هەموو لایەنە ئەرینی و نەرینی‌یەکانی خەباتی ژنان چ لە نێو ریزی شۆڕش و چ لە دەرەوەی بازنەی شۆڕش دا و لە بەشێک لە قسەکانی دا لە سەر مەسەلەی ناسیونالیزمی کوردی گووتی: ڕووناکبیری سیاسی دەبێ بە ئەرکی خۆی بزانێ کە داکۆکیی لە مافی یەکسانی ژن و پیاو بکات، دابین کردنی یەکسانی بەشێکی گرینگ لە ئەرکی ناسیونالیزمی کوردە، بزووتنەوەی کورد تەنیا تایبەت بە پیاوی کورد نییە و ئەم بزووتنەوەیە مەیدانی چالاکانی کوردە و کوردیش بە مانای ژن و پیاو دێت نەک تەنیا پیاو.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی بەڕیز دوکتور کوێستان دا باس لە قۆناخی پێش دامەزرانی کۆماری کوردستان کرا بوو کە لەو بەشەش دا بە وردی باسی لە نەبوونی ئۆرگان و ڕێکخراوی ژنان کرد و باسی لە کلتوری جیاوازی ژنانی کورد کرد و دواتریش هاتە سەر چۆنیەتی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە سەردەمی کۆماری کوردستان دا.
دواتر باسی لە سەردەمی کۆماری کوردستان تا سەردەمی شۆڕشی گەلانی ئیران کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە بە هۆی نەمانی ڕێکخراوی ژنان و ئەکتەرە چالاکەکانی و هەروەها سنووردار کرانی خەباتی نهێنی و شاراوە و پەنگ خواردنەوەی وزە و تواناکان و هەروەها خۆپێگەیاندن و خۆ ئامادەکردن (بیر و هزری چەپ لە ناو توێژی خوێندکار و لاواندا) بە وردی باس کرد.
لە درێژەی باسەکەی دا بەرێزیان سەبارەت بە قۆناخی شۆڕشی گەلانی ئێران تا بە ئەمرۆی شی کردەوە و باسی لەوە کرد کە بەشداری بەرچاوی ژنان لە راپەرینی گەلانی ئێراندا شان بە شانی پیاوان، نیشانەی وەزاڵە هاتنی ژنان بوو لە سیستەمی دەسەڵاتداری ئێران و باسی لە دامەزراندنەوە و بووژانەوەی ڕێکخراوەکانی ژنان و لاوان کرد و دواتر چوون و بەشداری ژنان لە ڕێکخراوە سیاسی‌یەکان وەک ئەندام لە حیزبە کوردی‌یەکان و غەیرەدا کرد و گووتی ژنان تەنیا ئەوانە نەبوون کە لە شۆڕش دا بوون بەڵکوو خەباتی نهێنی ژنان لە شار و گوندەکان دا ناوی لێک گرێدانی خەباتی شاخ و شار بووە و ئەوەش نیشانەی گەشەی فیکری و نەتەوەیی ژنانی کورد بووە و لەو ڕاستایەش دا کەم نەبوون ئەوانەی کە زیاتر لە پیاوان زەحمەتیان بە خەبات و شۆڕش و گەشەی کۆمەڵگاوە کێشاوە.
لە بەشی کۆتایی دا بەرێزیان باسی لە دەسکەوت و کەمایەتی و کەم و کوڕی‌یەکان کرد و بە هێنانەوەی کۆمەڵێک نموونە و بەڵگە توانی باسەکەی خۆی دەوڵەمەندتر بکات.
لە هەر سێ بەش لە قسەکانی هەر سێ کۆڕگێر دا بەشداران بە دەربرینی بیرو بۆچوون و تێ‌بینی و پرسیار و پێشنیار باسەکانیان دەوڵەمەندتر کرد و دواتر کۆڕگێرەکان وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە و بەم شیوەیە بەشی وتاری ئەم سمینارە کۆتایی پێهات.
بەشێکی دیکەی ئەم سمینارە تەرخان کرابوو بۆ کاری هونەری و کولتوری لە لایەن ڕێکخراوی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، لاوەکان بە نیشاندانی ریزە هەڵپەرکەیەکی کوردی کە چەندین جۆر هەڵپەرەکە و سەمای کوردی لە خۆ گرتبوو سمینارەکەیان لە باری کولتوری‌یەوە زیاتر دەوڵەمەند کرد.
ئاکار نستانی وەک ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سوئێد سەبارەت بە ئەرک و کاری لاوان و بوژاندنەوە و چالاک کردنەوەی ڕێکخراوی لاوان لە وڵاتی سوئێد چەند وتەیەکی پێشکەش کردن و داوای لەلاوان و دایک و باوکەکان کرد کە یارمەتیدەریان بن.
لە درێژەی ئەم بەشەدا لاوەکان بە نیشان دانی جل و بەرگی کوردی لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بەرنامەکەیان ڕازاندەوە و لەم بەشەدا خاتوو شیلان ساڵحی بە کورتە پێناسەیەک لە سەر هەموو شێوە جل و بەرگەکان یارمەتی زیاتری کرد بە ناساندنیان و شێوەی پۆشین و کەڵک وەرگرتنیان لە لایەن خەڵکی کوردستانەوە، هاوکات کچان و کوڕانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پۆشینی جل و بەرگی ڕەنگین و جۆراوجۆر توانیان ئەوە نیشان بدەن کە ڕەنگاورەنگی لە جلو بەرگی کوردی دا نیشانەی دەوڵەمەندی جل و بەرگی ناوچەیی و بە گشتی ئی هەموو کوردستانە.
دواین بەشی ئەم سمینارە پێکهاتبوو بۆ کۆنسێرتێکی گۆرانی خاو بۆ هونەرمەند کاروان حەکیم‌زادە بە هاوکاری موزیک ژەن باوان بەرزنجی. لەم بەشەدا بە هونەرنەمایی موزیک ژەن و دەنگە خۆشەکەی کاک کاروان حەکیم‌زادە کۆمەڵێک گۆرانی نوێ و هەروەها گۆرانی ڕەسەنی کوردی پێشکەش کران و بەم زنجیرە گۆرانی‌یە کۆتایی بە کاری سمینارەکە هات.
شایانی باسە کە دواتر لە لایەن خاتوو شلێر حەسەن‌پوور بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سوئێد سوپاسی گشت لایەک کرا و هاوکاتیش چەند وتەیەکی وەک زانیاری گشتی لە سەر پێکهێنان و چۆنیەتی ئەو سمینارە و کارەکانی داهاتووی ڕێکخراوەکەیان پێشکەش بە بەشداربووان کرد. جێگای ئاماژەیە کە کۆمیتەی بەرێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان جێگای حاوانەوە و پشووی بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە لە سمینارەکە دا بەشداربوون دابین کردبوو کە دوای سمینار، ئەندامان توانیان لە دەوری یەک شەوێکی خۆش بەیکەوە تێپەڕ کەن.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان- سوئێد

Add a comment...

Post has attachment
بەڕێوەچوونی “دیداری هزری نەتەوەیی” لە شاری سۆران

لە رۆژانی ٦ و ٧ی ڕەزبەر بەرێوەبەرایەتی فیدراسیۆنی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان و کتێبخانەی گشتیی شاری سۆران لەبناری شاخی کۆڕەک دیدارێكی دوو رۆژەیان سەبارت بە هزری نەتەوەیی بە بەشداریی چالاکان و نووسەرانی هەرچوار پارچەی کوردستان بەڕێوەبرد.
لە یەکەم دانیشتنی ئەو دیدارەدا، بەرێزان؛ دکتور “قەدری یەڵدرم”و “قادر وریا” ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و “عەلی عەونی” ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و ئازاد تەوفیق کۆڕگێڕی پانێلی یەکەم بوون، کە هەرکام لە گۆشە نیگایەکەوە ڕوانینی خۆیانیان سەبارەت بە پرسی نەتەوەیی خستە روو.
بەرێز قادر وریا لەم کۆڕەدا، بابەتێکی لە ژێر ناوی( نەتەوە وەک قوربانی ململانێی سیاسی نێوخۆیی) پیشکەش کرد.ناوبراو سەرەتا گرینگترین فاکتەری نێۆخۆیی بۆ ناکامیی نەتەوەیی تائیستا و هەروەها وێکهەڵنەکردن و ملنەدانی رێکخراو ئەحزابی سیاسیی کورد بۆ هاوکاری کردنی هاوبەش بە خەساری گەورە زانی. لە دووهەم پانێلی پاش نێوەرۆ ئەو دیدارەدا ٦ لاو سەر بە رێکخراوە جیاجیاکانی کوردستان باس و بابەتەی خۆیانیان خوێندوەو، لەو پانێلەدا شلێر رەحمانی جێگرسکرتیری یەکێەتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستان باسێکی لەسەر (ئەرک وخەباتی ژن بۆ رزگاریی نەتەوەیی) پێشکەش کرد.
لە رۆژی دووهەمی ئەم دیدارەدا.دۆستی لەمیژینەی گەلی کورد .د.کتور ئیسمایل بێشکچی کۆرێکی بەڕێوەبرد لە ژێرناوی (مافی دیاری کردنی چارەنووس بۆ گەلی کورد) دوکتور بیشکچی لە باسەکەی‌دا ڕەهەندی مێژوویی و هەروەها لە روانگەی رەخنەگرانەوە باسی لە لەمپەڕەکانی سەر رێی کورد کرد بۆ گەیشتن بە مافی ڕەوای چارەی خۆ نووسین.
لە دووهەم پانێلی دووهەم رۆژی دیداری هزری نەتەوەیی بەشێکی تر لە نووسەران وخاوەن بیرانی کورد وەکوو؛ شێرزادحەسەن، شرۆڤەی هەلومەرجی ئێستای پرسی نەتەوەییان کرد و ڕاوبۆچوونی خۆیانیان دەربڕی و تیشکیان خستە سەر ئەمە کە پەروەردە دەوری گرینگی هەیە لە ویستی نەتەوایەتی و چارەسەری کێشەی نەبوونی وشیاریی نەتەوەیی.
لە دوایین پانیڵی ئەم دانیشتنە‌دا ،عەلی لەیلاخ کادری ڕاگەیاندنی حدک باسیکی کورتی لە ژێرناوی(رۆژهەڵاتی کوردستان وگوتاری نەتەوەیی) پێشکەش کرد، کە کورتە باسێک بوو لە جێگە و پێگەی نەتەوەخوازی لە نێو چین وتوێژەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەم دیدارە لە ئێوارەی ٧ی رەزبەر بە چەند تابلۆی گورانی حەماسی لەلایەن سترانبێژ “برادەر” کۆتایی پێهات.
Add a comment...

Post has attachment
ناوەندی هەوال- سویس: لە سەر بانگهێشتی گرووپی پارلەمانتارانی داکۆکی کاری دۆزی کورد لە پارلەمانی سویس، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە سەرپەرستی هاوڕێ زاهید شاعیری و هاوڕێیەتی مامۆستا عەزیز ئەحمەدی و کاک ڕەحمەت ئیبراهیمیان لە سمنارێک دا کە لە پارلەمانی ئەو وڵاتە بۆ بەڕێز دکتور یوسف محەممەد، سەرۆکی پارلەمانی باشووری کوردستان ڕێکخرابوو بەشدارییان کرد.
لەو سمینارەدا کە ئێواره‌ی ڕۆژی ٢٨ی سێپته‌مبەری٢٠١٦ی زایینی، له‌ یه‌كێك له‌ هۆڵه‌كانی پارلەمانی سویس له‌ لایان گروپی پارلەمانتارانی كورد چه‌ندین پارلەمانتاری سویسییەوە ڕێکخرابوو، نوێنەرایەتی زۆربەی هەرە زۆری حیزب و ڕێکخراوەکانی کوردستان و کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە تێیدا بەشدار بوون. بەڕێز یوسف محەممەد لە سەرەتای وتەکانی دا باسێكی له‌سه‌ر هه‌لوومه‌رجی هه‌نووكه‌ی كوردستان به‌گشتی و باشوری كوردستان به‌تایبه‌تی پێشكەش كرد. هاوکات ئاوڕێ دایەوە سەر ئەو هەلومەرجەی کە لە جیهان و ناوچەکە هاتووەتەوە ئاراوە و ئاماژەی بە خۆڕاگری و گیانبازی هێزی پێشمەرگەی هەر چوارپارچەی کوردستان، دژ بە داگیرکەران و تێرۆریستان. له‌ به‌شێك له‌ وته‌كانی سه‌رۆكی پارله‌مانی كوردستاندا ئاماژه‌ به‌ خه‌باتی ڕه‌وای پشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش كرا.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس
Add a comment...
Wait while more posts are being loaded