Profile cover photo
Profile photo
Lapere net
1 follower -
lapere.net
lapere.net

1 follower
About
Posts

Post has attachment
پیرۆزە لە خوێنەرانی ماڵپەڕ و پەیجی لاپەڕە
لاپەڕە بەرەو لوتکە
لە ماوەی مانگی رابردوو، پەیجی لاپەڕە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك پۆست ریچی گەیشتە زیاتر لە چوار ملیۆن و خوێنەری ناو ماڵپەڕیش رۆژانە زیاتر لە سەد هەزارە و بەردەوام لە هەڵکشاندایە بە خۆشەویستی فانە ئازیزەکان.

بە ئێوەوە هەمیشە بەرەو پێشکەوتن و لوتکە دەڕۆین.
Photo
Add a comment...

Post has attachment
باران baran
Photo
Photo
باران
2 Photos - View album
Add a comment...

Post has attachment
حەیدەر عەبادی: لە کوردستانەوە پێیان گوتم موچە بەو لیستە مەنێرە کە حکومەتی هەرێم دەینێرێت. خیانەتی جاشەکان بەردەوامە، بە مالیکیان گوت بیبڕە و بە عەبادی دەڵێن مەینێرە

لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی ئەم هەفتەیەشدا جارێکی دیکە عەبادی رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکەن، بەڵام دەبێ وردبینی بکەن. دەشڵێت، لە هەرێمی کوردستانەوە پێیانگوتوون مووچە بەشێوەی رابردوو خەرج مەکەن.

دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، لیژنەیەکیان راسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە و وردبینیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی  کوردستان.

عەبادی گوتی "لەنێو هەرێمی کوردستان رەخنە هەیە و پێیان راگەیاندووین کە بەم شێوەیە پارە خەرج مەکەن، چونکە پارەکە دەچێت بۆ لایەنگری لایەنەکان و هاووڵاتیی ئاسایی بەدەستی ناگات، بۆیە پێویستە وردبینی بکرێت".

"دەست بە هەنگاوی سەرەتایی دەکەین بۆ خەرجکردنی مووچە"

حەیدەر عەبادی دەڵێت، وردبینی کاتێکی زۆر ناوێت، ئێستا دەستیان بە پرۆسەی وردبینی سەرەتایی کردووە. دەشڵێت "چاودێریی داراییم راسپاردووە جارێکی دیکە وردبینی تێدابکەن. هەروەها لیژنەکەی تایببەتم لە ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران راسپاردووە بۆ هاوکارییکردن  لەگەڵ هەرێمی کوردستان. دەست بە هەنگاوی سەرەتایی دەکەین بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
Photo
Add a comment...

Post has attachment
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دۆخى ئاواره‌كانى سنوورى كه‌ركووك تاوتوێ ده‌كات


پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5/12/2017 به‌ سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه‌.


له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى سه‌ردانى ڕۆژى شه‌ممه‌ى ڕابردووى شاندى باڵاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ فه‌ڕه‌نسا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێز ئیمانوێل ماكرۆن خسته‌ ڕوو.

تیایدا ڕوونیكرده‌وه‌  فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆن پشتگیرى له پاراستنى ماف و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌ستووریه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات كه‌ ئاماده‌یه‌ ناكۆكییه‌كان له‌ ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق چاره‌سه‌ر بكات، بۆ ئه‌مه‌ش فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆن هاوكار ده‌بن و هانى عێراق ده‌ده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنى گفتوگۆیه‌كى نیشتمانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان. هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌وێته‌ په‌یوه‌ندى.

به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ سه‌رۆك ماكرۆن گرنگییه‌كى زۆرى به‌ یه‌كڕیزیى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان داوه‌ و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ كردۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى شاندى باڵاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پێشوازى له‌ سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌لیزێ، ده‌ربڕیوه‌.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێزانین و ده‌ستخۆشى له‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد كه‌ له‌باره‌ى سه‌رپێچییه‌ ده‌ستوورییه‌كان و كه‌مورتییه‌كانى بودجه‌وه‌، به‌تایبه‌تیش كه‌مكرنه‌وه‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراقدا یه‌كهه‌ڵوێست بوون و پێكه‌وه‌ به‌رگرییان له‌ پشكى هه‌رێمى كوردستان كرد.

به‌ڕێز كه‌ریم شه‌نگالى وه‌زیرى ناوخۆ، ڕاپۆرتێكى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگیى قه‌یرانه‌كانى سه‌باره‌ت به‌ هه‌ردوو شارى دووز و كه‌ركووك و بارودۆخى ئاواره‌كان خسته‌ ڕوو. تیایدا ئاماژه‌ى به‌ هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ت كرد بۆ هاوكاریى ئاواره‌كان و دابینكردنى پێداویستییه‌كانیان و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ و ڕێكخراوه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

ڕاپۆرته‌كه‌ ئامارێكى له‌سه‌ر ژماره‌ى ئاواره‌كان و قه‌باره‌ى خه‌رجى و پێداویستییه‌كانیانى له‌خۆ گرتبوو، ستایشى ئه‌و لایه‌ن و ڕێكخراوانه‌یشى كرد كه‌ هاوكارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوون بۆ به‌هاناوه‌چوون و یارمه‌تیدانى ئاواره‌كان.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه‌ پێویسته‌ ڕێكخراوه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نیوده‌وڵه‌تى، به‌تایبه‌تى ڕێكخراوه‌كانى بوارى مرۆیى بۆ دابینكردنى پێداویستییه‌كانى ئاواره‌كان، هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن. سوپاسى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستانیشى له‌ گشت و شار و شارۆچكه‌كان كرد كه‌ پێشوازییان له‌ ئاواره‌كان كرد و كۆمه‌ك و هاوكارى پێشكه‌ش كردن.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ و كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى ڕاسپارد بۆ كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ و به‌دۆكیوومێنتكردنى ئه‌و تاوانه‌ى له‌و ناوچانه‌ ڕوویانداوه‌ كه‌ هه‌ندێكیان تاوانى دژ به‌ مرۆڤایه‌تى و تاوانى جه‌نگن، تاكو له‌ چوارچێوه‌ كارپێكراوه‌كاندا ڕیكارى یاسایى به‌رامبه‌ر بكه‌رانى ئه‌و تاوانانه‌ بگیرێته‌ به‌ر و كۆمه‌ڵگه‌ و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش له‌مباره‌یه‌وه ئاگادار بكرێنه‌وه‌‌، به‌تایبه‌تى ڕێكخراوى مافه‌كانى مرۆڤ و ئه‌منستى ئینته‌رناشنال كه‌ به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا وه‌ك پێویست ئه‌ركى خۆیان ئه‌نجام نه‌داوه‌.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشنیارى دامه‌زراندنى (سه‌نته‌رى ده‌ستنیشانكردنى په‌ككه‌وته‌یى) په‌سه‌ند كرد كه‌ له‌ ڕاپۆرتێكدا له‌لایه‌ن به‌ڕێز د. محه‌مه‌د هاودیانى، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ پێشكه‌ش كرا. ئه‌و سه‌نته‌ره‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنى جۆر و ڕێژه‌ى په‌ككه‌وته‌ییى خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانه‌ به‌ ئاراسته‌ى په‌روه‌رده‌ و فێركردن و شیاندن و به‌كارخستن و بواره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى دیكه‌، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌لایه‌تى سوودمه‌ند بن كه‌ به‌ ڕاستى په‌ككه‌وته‌ن و شایسته‌ن.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌شنووسى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى تایبه‌ت به‌ دانانى ڕه‌سمى به‌كاربردنى ناوخۆییى خواردنه‌وه‌ كحوولییه‌كان و به‌رهه‌مه‌ لێوه‌رگیراوه‌كانیانى په‌سه‌ند كرد كه له‌ ڕاپۆرتیكدا له‌لایه‌ن به‌ڕێز د. ڕێكه‌وت ڕه‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستییه‌وه‌ پێشكه‌ش كرا.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌ گرنگیى جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیاره‌ كرد كه‌ سوودێكى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى هاورده‌كردنى ئه‌و ماددانه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌كارهێنانى ئه‌و جۆره‌ ماددانه‌یه‌ كه‌ زیانبه‌خشن به‌ ته‌ندروستیى هاووڵاتیان و داهاتى ئه‌م ڕه‌سمه‌ش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌كار ده‌هێنرێته‌وه‌، نه‌ك بۆ زیادكردنى داهات.

به‌ڕێز د. یووسف گۆران، وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى ده‌رچووانى ئاماده‌یى له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ ئه‌مساڵى خوێندن، ڕاپۆرتێكى پێشكه‌ش كرد. تیایدا تیشكى خسته‌ سه‌ر سیستمى نوێى وه‌رگرتن كه‌ زیاتر خواستى ده‌رچووانى ڕه‌چاو كردووه‌ و هه‌وڵ دراوه‌ ژماره‌ى ئه‌و به‌شانه‌ى ڕاسته‌وخۆ ده‌رچووان وه‌رده‌گرن زیاد بكرێت، چونكه‌ له‌م سسته‌مه‌دا ده‌رچووان ده‌چنه‌ ئه‌و به‌شانه‌ى له‌گه‌ڵ خواست و ئاره‌زوویاندا ده‌گونجێت.

له‌ كۆتاییدا خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، ده‌رباره‌ى پێداچوونه‌وه‌ به‌ خشته‌ى ساڵانه‌ى كرێى ناوچه‌ پیشه‌سازییه‌كان و كرێ و ڕه‌سمه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ شاره‌وانییه‌كان و گه‌شتوگوزار، ڕاپۆرتێكى خسته‌ ڕوو.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕاپۆرته‌كه‌ى په‌سه‌ند كرد ئه‌وه‌ش له‌پێناو پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى بۆ ئه‌وانه‌ى ئه‌م ڕه‌سم و كرێیانه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ به‌ جۆرێك ببێته‌ مایه‌ى  په‌ره‌پێدانى وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و كه‌مكردنه‌وه‌ه‌ى بارگرانى، سه‌ره‌ڕاى جیاكردنه‌وه‌ى بڕى ڕه‌سم و كرێیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ناوه‌ندى شاره‌كان و قه‌زا و ناحییه‌كان.
Photo
Add a comment...

Post has attachment
هەڤاڵ ئەبوبەکر لە بەردەم سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەکەی و وەزیری ناوخۆ وەک پارێزگاری نوێی سلێمانی سوێندی یاسایی خوارد



پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ٥ی كانونی یه‌كه‌م 2017، بەئامادە بوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وبەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وبەڕێز کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ، لە ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر، دکتۆر هەڤاڵ ئەبووبەکر وەک پارێزگاری نوێی سلێمانی سوێندی یاسایی خوارد.

دوای سوێند خواردنەکە، بەڕیز سەرۆک وەزیران هیوای سەرکەوتنی بۆ پارێزگاری نوێی سلێمانی خواست وپێی ڕاگەیاند کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگ وهاوکاریان دەبێت لەپێناو ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، هەروەها گوتی " پێکەوە، ئێمە لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ئێوەش لە دیوانی پارێزگای سلێمانی، وەک تیمێک دەتوانین ئەرکەکانمان بە باشترین شێوە جێبەجێ بکەین و خزمەت باشتر بە هاوڵاتیان بکەین".

لای خۆشیەوە بەڕیز جێگری سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی سلێمانی کرد وهێوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

بەڕێز پارێزگاری نوێی سلێمانیش سوپاسی ئەو متمانەیەی کرد کە پێی بەخشرا وجەختی کردەوە کە هەموو تواناکانی خۆی دەخاتە گەر بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی سلێمانی وهاوکاریش دەبێت لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە ئەرکەکانی ڕاپەڕێنێت.
https://m.youtube.com/watch?v=II_FNqCKAUI
Photo
Add a comment...

Post has attachment
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندی مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان دەكات

ڕۆژی سێشەممە 5ـی 12ـی 2017 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی حزبی شیوعی و لایەنگرانی كرد لە پاڵپشتیكردنی ڕیفراندۆم و ڕۆڵی حزبی شیوعی لەو پڕۆسە نیشتیمانییە گرنگەدا بەرز نرخاند و لە وتەیەكدا بە تیروتەسەلی قۆناغی دوای ڕیفراندۆم و ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەر و هەڵوێستی بەغدا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شی كردەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا شاندی مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعی جەختیان لە هەڵوێستی حزبەكەیان لەمەڕ ڕیفراندۆم و پرسە نیشتیمانییەكان كردەوە و بۆچوونی خۆیان لەبارەی كێشە و تەحەدیاتەكانی بەردەم گەلی كوردستان خستەڕوو.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بار و گوزەرانی خەڵك و ڕێوشوێن بۆ دەربازبوونی قۆناغ و كۆسپەكان و پێویستیی دەستەبەركردنی یەكهەڵوێستیی سیاسیی لایەنە كوردستانییەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و وێڕای تیشكخستنەسەر پڕۆسەی سیاسیی هەرێم، هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە هەڵبژاردن باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان و لەپێناو باشكردنی ژیانی خەڵكیش پێویستە لایەنە سیاسییەكان یارمەتیدەری حكوومەتی هەرێم بن.
Photo
Add a comment...

Post has attachment
نێچیرڤان بارزانی و كۆبیش، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ته‌كنیكی و سیاسی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، كرده‌وه‌.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5/12/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز یان كۆبیش، نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، هه‌ردوولا گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌لیان له‌سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و دۆخی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی، كرد. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی بۆ زه‌مینه‌خۆشكردن به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دووپات كرده‌وه‌.

تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ ناوچه‌كه‌ و عیراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.
Photo
Photo
05/12/2017
2 Photos - View album
Add a comment...

Post has attachment
بەپێی شارەزایانی بواری دیپلۆماتکاری، وەستانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم، لەتەنیشت نیچیرڤان بارزانیی سەرۆکی حکوومەتەوە، لە رۆژی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی بارزانی و مارکرۆنی سەرۆکی فەرەنسادا، بە ھیچ شێوەیەک نە لەگەڵ پرۆتۆکۆلی دیپلۆماتکاریدا دەگونجێ و نە عورفێکی سیاسییە، بە قسەی ئەوان بۆ ناو و پێگەی ھەرێمی کوردستان بە نەرێنی شکاوەتەوە و شرۆڤەی (بوونی دووئیداریی یان کێشە لە نێوماڵی لە کوردستان)دا، بۆ دەکرێ.



رۆژی شەممەی رابردوو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە یاوەریی قوباد تاڵەبانی، جێگرەکەی، لە کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا (ئێلیزێ) لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا پێشوازییان لێ کرا، دوای کۆبوونەوەی شاندی کوردستان و فەرەنسا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی دانیشتنەکەیان ئاشکرا کرد، بەڵام لەتەنیشت نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت وەستابوو، ئەو وەستانەش رووبەڕووی رەخنەی شارەزایانی کاری دیپۆلماتکاری و سیاسی بووەوە و بە شتێکی نامۆ لە پڕۆتۆکۆلە سیاسییەکان باسی لێوە کرا، تەنانەت ھەندێ لە نووسینەکانی ئەو شارەزایانە بەو ئاراستەیە بوون کە نەدەبوو جێگرەکەی لەگەڵ ئەو شاندەی حکوومەت بوایە، بەڵکوو دەبوو لە کوردستان مابوایە و کاروباریی سەرۆکایەتیی حکوومەتی رایی بکردایە.



بەپێی زۆر لەو پۆستانەی کە بەشێک لە چاودێرانی سیاسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویانە، وەستانی قوباد تاڵەبانی لەتەنیشت نێچیرڤان بارزانییەوە لە شوێنێکدا کە پێویست نەبوو، رۆژانی رەشی دووئیداریی و ململانێی توندی نێوخۆیی کوردستانی ھێناوەتەوە یاد، ھەروەھا بە ھیچ شێوەیەک ئەوە یەکگرتوویی گوتاری کورد پیشان نادا، بەڵکوو بە پێچەوانەوە مانای ئەوە دەگەیەنێت، کە ھەرێمی کوردستان یەک دەنگ نییە، ئەم سەردانە دیپۆلۆماسییانە لەسەر ئاستی باڵا بۆ وڵاتانی تر، پێویستە تەنیا یەک بەرپرسی باڵای ھەرێمی کوردستان لە پرۆتۆکۆلەکاندا بەشدار بێت و ئەو نوێنەری ھەموو کوردستان بێت، کوردستان لەم رۆژەدا ئەوەی پێویستە. نەک بەو شێوەیەی کە لە کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا بینیمان، کە کاردانەوە و دەنگدانەوەی باشی نابێت بۆ ناو پێگەی ھەرێمی کوردستان.



دیپلۆماتکارێکی کوردیش لە ئەوروپا گوتی: ”لەمێژە لەنێو کاری دیپۆلماسیدا کار دەکەم، بەڵام ئەوە یەکەم جارە حاڵەتی لەو شێوەیە دەبینم، کە جێگر لە شوێنێکی وادا لە تەنیشت سەرۆکی حکوومەتەوە بوەستێت“.



ھەروەھا ئاراس عەبدوڵا، ماستەر لە پەیوەندییە نێودەوڵەتی و دیپلۆماسییەکان رای گەیاند، ئەوە یەکەم جارە لە پرۆتۆکۆلێکی وادا جێگری سەرۆکی حکوومەتێک دەربکەوێ، گوتی: “لە راستیدا لە رووی پڕۆتۆکۆلەوە ئەوە نابێت، تەنانەت عەیبەیەکی گەورەشە کە ھەڵەیەکی وەھا بکرێت”.



گوتیشی: “خوێندنەوەی جیاواز بۆ ئەو وەستانە دەکرێت و ھەندێ پێیان وایە ئەوە خراپیی ناوماڵی کوردی نیشانی دۆست و دوژمنەکانمان داوە و ھەندێکی دیکە بە ناشارەزایی و ھەندێکی دیکە وای دەبینن کە ئەوە بۆ قورسایی شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان باش نییە، ئەو خوێندنەوە نەرێنییانەش پەیوەندیی بەوەوە ھەیە کە تا ئێستا لە دونیادا شتێکی وەھا نەبینراوە، نازانرێ فەرەنسا چۆن بەوە پرۆتۆکۆلەکەی قبووڵ کردووە”.



لای خۆشیانەوە، دڵشاد میرانی نوێنەری پێشووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا و شارەزای لە کاروباری دیپۆلۆماتی رای گەیاند، بەگشتی لایەنە سیاسییەکە زاڵ بووە بەسەر پرۆتۆکۆلەکەدا، ئەگەر نا لەڕووی پرۆتۆکۆلییەوە نەدەبوو ئەوە روو بدات.



ھەروەھا ئارام حەسەن کە ئەکادیمییە و چالاکوانی فەیسبووکە، ئەو کۆبوونەوەیەی بە ”یەک بە دوو!“ وەسف کردووە.



بەڵام کوێستان محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان برای گەیاند: “ئەگەرچی شارەزاییم لە پرۆتۆکۆلە نێودەوڵەتییەکان نییە، کە چۆن و بە چ شێوەیەکە، بەڵام ئەوەی دەبینرێ کاریگەریی دۆخە ناوخۆییەکەیە لەسەر ھەموو شتەکانی دیکە و بە وەستانی قوباد تاڵەبانی، لەتەنیشت نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا ناشاردرێتەوە”.



بەڵام بورھان رەئوف، چاودێری سیاسی رای گەیاند: ”ئەمەریکا و ھاوپەیمانەکانی لە دۆخی کوردستان دەگەن، فەرەنساش ھەر لەسەر ئەو بنەمایە پێشوازیی لە ھەردووکیان کردووە کە بەلای ھاوپەیمانانەوە مانەوەی ئەو دوو ھێزە بۆیان گرنگە“.



ئاماژەی بەوەش دا، بەڵام ئەوە خوێندنەوەی دیکەشی بۆ دەکرێت کە نیشاندانی نەبوونی متمانە و خراپیی ناوماڵی کوردستانە.
Photo
Add a comment...

Post has attachment
نێچیرڤان بارزانی بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی: هاوپه‌یمانه‌ مێژوویی و دروودرێژه‌كه‌ی نێوان كورد و واشنتن تێكناچێت
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی، رایده‌گه‌یه‌نێت:"دژایه‌تی ئه‌مریكا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هاوپه‌یمانه‌ مێژوویی و دروودرێژه‌كه‌ی نێوان كورد و واشنتن تێكنادات."
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ هێشتا كورد، ئه‌مریكا به‌ هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی و ژماره‌ یه‌كی خۆیان ده‌بینن و هیواداریشن كه‌ له‌داهاتوو ئه‌مریكاش پشتگیریی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆبوونیان بكات.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە كه‌ كورد به‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا نیگه‌ران بوون، چونكه‌ كورد پێیوابوو ئه‌و به‌هایانه‌ی ئه‌مریكا به‌رز ته‌ماشایان ده‌كات، هه‌مان ئه‌و به‌هایانه‌ن كه‌ كورد به‌نرخه‌وه‌ ته‌ماشایان ده‌كات".
Photo
Add a comment...

Post has attachment
سه‌رۆكى ئه‌مريكا و فه‌ره‌نسا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى چاره‌سه‌رى ئاشتيانه‌ و گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه‌

له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا كۆشكى سپى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، هه‌ريه‌ك له‌ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا و ئيمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيان ئه‌نجامداوه‌.

به‌ گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌، له‌و په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌دا هه‌ردوو سه‌رۆك رايانگه‌ياندووه‌، پێويسته‌ حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جياوازييه‌كانيان له‌ رێى گفتوگۆ و دانووستانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

ئه‌م په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌ دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه‌ شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى فه‌ره‌نساى كرد و له‌گه‌ڵ ئيمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ريه‌ك له‌ سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئيمانوێڵ ماكرۆن جه‌ختيان له‌ چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراق كرده‌وه‌.
Photo
Add a comment...
Wait while more posts are being loaded